ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ، شاندێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی پارتی دێموکراتی کوردستان بەشداری ڕێوڕەسمی ٧٩ـهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمانیان کرد.
شاندی بەشداری کۆمەڵە بریتی بوون لە هاوڕێیان ئەحمەد باب، ژاڵە کەریمی و سەما شوجاعی.
هاوڕێیانی کۆمەڵە بە پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ و برووسکەی پیرۆزبایی یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر گرینگی هاوکاری زیاتری نێوان هێزە کوردییەکان بۆ بەهێزکردنی هەرچی زیاتری دۆزی کورد لە پارچە جیاجیاکان لە هەمبەر هەڕەشە و لە پێناو دەرفەتەکانی داهاتوو و گۆڕانکارییە جیهانییەکان.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی ئاڵمان
٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ی زایینی