By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: کۆبوونەوەی دوو هەیئەتی ڕێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کۆبوونەوەی دوو هەیئەتی ڕێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان
هەواڵ

کۆبوونەوەی دوو هەیئەتی ڕێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/10/20 at 10:14 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لە کۆبوونەوەی هەیئەتی ڕێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ڕووداوەکانی ڕۆژاوای کوردستان و پرسە گرینگەکانی ڕۆژەڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تاوتوێ کران.

ڕۆژی شەممە، 27ی ڕەزبەر هەیئەتێکی ڕێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستیی کاک عومەر ئیلخانیزادە، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزب بە سەرپەرستیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.

باس لە بارودۆخی ڕۆژاوا وەک بابەتێکی هەرە گرینگ و ڕۆژەڤی کوردستان یەکەم تەوەری باسەکانی ئەم دیدارە بوو. دوو لایەن وێڕای مەحکوم‌کردنەوەی پەلاماری تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان کە کارەساتی مرۆیی لێ کەوتۆتەوە، ڕەخنەی توندیان لە هەڵوێست و سیاسەتی زلهێزە جیهانییەکانی خاوەن بەرژەوەندی لە سووریەدا گرت. هەر لە چوارچێوەی ئەم باسەدا دوو لایەنی دێموکرات و کۆمەڵە لەگەڵ بەرزنرخاندنی ئازایەتی و خۆڕاگریی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان، باسیان لەوە کرد کە هێشتا شانس بۆ بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژاوا وەک بزووتنەوەیەکی سکۆلار و دێموکراسیخواز هەیە کە بتوانێ دەوری خۆی لە گۆڕانکارییەکانی سووریەدا بگێڕێ؛ بۆ ئەوەش چەند مەرجێک پێویستە کە سەرەکیترینی بریتییە لە یەکیەتی و یەکڕیزیی هێزەکانی ڕۆژاوا.

کۆبوونەوەکەی دوو لایەنی دێموکرات و کۆمەڵە لەپێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتن لەسەر دروستبوونی ناوچەی ئارام ڕای وابوو کە هەر هەوڵێک بۆ بەرگرتن بە شەڕ و درێژەی جیناتەکانی تورکیە باش و لەجێی خۆیدایە، بەڵام ناوچەی ئەمن ناکرێ بە مانای گۆڕینی دێموگرافیی ڕۆژاوای کوردستان، ڕاونانی زۆرەملیی خەڵکی ناوچەکە و نیشتەجێکردنی خەڵکانێکی دی لە زێد و نیشتمان و شوێنی خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچەیە بێ. هەروەها پێویستە ئەم ناوچەیە لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بێ و ڕێگە لە پاکتاوی ڕەگەزیی کورد لەسەر خاکەکەی خۆی بگیرێ و دڵنیایی ئەوە بدا کە هەموو دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لەسەر خاک و زێدی خۆیان دەمێننەوە.

کۆبوونەوەکە لە تەوەرێکی دیکەدا پەڕژایە سەر هەڵویستی نەتەوەیی و نیشتمان‌پەروەرانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە وەک هەمیشە لەسەر هەست بوون و، لە شیمالی کوردستانەوە هەتا ئیلام لە باشوور پشتیوانییان لە خوشک و براکانیان لە ڕۆژاوا کرد و بۆ ئەوەش تێچوویەکی زۆریان دا.

پێویستییەکانی بەردەوام جووڵانەوەی کورد لە ئێران، ستاتوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئێران و ناوچە و زەرفییەت و پۆتانسیەلی کورد بۆ شوێندانان لەسەر ڕەوتی ئاڵوگۆرەکان، چەند تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بوون. هەر لە چوارچێوەی باسەکانی ئەم تەوەرەدا تیشک خرایە سەر ئەو ئەرک و پێویستییانەی لە ئێستادا لەسەر شانی حیزبە سیاسییەکان قورسایی دەکەن و بۆ ئەوەش زەروورە کە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران تۆکمەتر بێ و کار و چالاکییەکانی لە خانەیەکی بەرفراوانتر و جیدیتردا درێژە پێبدا.

– کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

– حیزبی دێموکراتی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/10/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دیداری نوێنەرانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و نوێنه‌رایه‌تی کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا له‌ سلێمانی
بابەتی دواتر پەیامی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بە بۆنە ماڵئاوایی لەژیانکردنی مامۆستا حەمید دەروێش

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?