By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: کۆمەڵە بەشداریی لە بیست و شەشەمین کونگرەی ئینترناسیۆناڵی سوسیالیست لە مادرید پێتەختی وڵاتی ئیسپانیادا کرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > کۆمەڵە بەشداریی لە بیست و شەشەمین کونگرەی ئینترناسیۆناڵی سوسیالیست لە مادرید پێتەختی وڵاتی ئیسپانیادا کرد
کوردستانهەواڵ

کۆمەڵە بەشداریی لە بیست و شەشەمین کونگرەی ئینترناسیۆناڵی سوسیالیست لە مادرید پێتەختی وڵاتی ئیسپانیادا کرد

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/12/03 at 7:57 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاوڕێیان کەیوان فەرامەرزی لە کومیتەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵە،
سەعدی موحەممەدپوور ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە، ئەستێرە مورتەزایی هونەرمەند و چالاکی بواری مافی ژنان و دارێنە ساعەتی چالاکی بواری مافی مرۆڤ و مافی ژنان لە لایەن کۆمەڵەوە بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کرد.
کۆنگرەکە بە میوانداریەتی حیزبی سوسیالیستی کرێکاریی دەسەڵاتداری ئیسپانیا و بە بەشداریی زیاتر لە ۱۳٠ حیزبی سوسیالیست و پێشکەوتووخوازی زیاتر لە ۱٠٠ وڵاتی جیهان لە ڕۆژانی ۲٥ی مانگی نۆڤامبر تا ۲۷ی مانگی نۆڤامبردا بەڕێوە چوو.

پێدرو سانچێز سەرۆک وەزیران و سەرۆکی حیزبی سوسیالیستی کرێکاریی ئیسپانیا کۆنگرەکەی بە وتەیەک بۆ بەشداربووان کردەوە.
دواتر لوویس ئایالا سکرتێری پێشووی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست و جۆرج پاپاندرۆ سەرۆکی ئینتێرناسیۆناڵ وتەیان پێشکەشی بەشداربووان کرد.

لە کۆنگرەکەدا بە تێکڕای دەنگ خانمی بێنادیکتا لاسی لە جێگای لوویس ئایالا بوو بە سکرتێری گشتی و هەروەها پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و سەرۆکی حیزبی سوسیالیستی کرێکاریی ئەو ولاتە لە جێگای جۆرج پاپاندرۆ بوو بە سەرۆکی ئینترناسیۆناڵی سوسیالیست.

لە ڕۆژی دووهەمی کۆنگرەکەدا کاتی تایبەت بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی ژنان و مافی ژنان تەرخان کرا. زۆربەی وتەبێژەکان تیشکی تایبەتیان خستە سەر شۆڕشی ئەم دواییەی کوردستان و ئێران و بە وردی ئاماژەیان بە بەشداریی بەرینی ژنان لە شۆڕشەکەدا کرد و ڕۆڵی ژنانیان لە کوردستان و ئێراندا بەرز نرخاند. هاوڕێ ئەستێرە ژنە تێکۆشەری هونەرمەندی ڕیزەکانی کۆمەڵە و هەڵسووڕاوی بواری مافی ژنان وتارێکی بە زمانی فەڕانسەوی پێشکەش بە بەشداربوون کرد. دواتر هاوڕێ دارێنە تێکۆشەری بواری مافی ژنان و مافی مرۆڤ وتاری کۆمەڵەی بە زمانی ئینگلیسی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆنگرەکە کرد. جێگەی باسە کە بە هۆی گرینگی و قورسایی باسەکە ماوەی زیاتر لە کاتی دیاریکراو بە تێکۆشەرانی ژنی نێو ڕیزەکانی کۆمەڵە درا. جێگەی ئاماژەیە کە وتارەکانی هاوڕێیان ئەستێرە و دارێنە لەگەڵ پێشوازی بەرچاوی بەشداربووان لە کۆنگرەکەدا بەڕەوڕوو بووە.

هاوڕێیانی کۆمەڵە لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا چاوپێکەوتن و دانیشتنیان لەگەڵ چەند حیزب و کەسایەتی سیاسی بەشداری نێو کۆنگرەکە لەوانە پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، لوویس ئایلا سەرۆکی پێشووی ئینترناسیۆناڵی سوسیالیست، جۆرج پاپاندرۆ سەرۆکی ئینتێرناسیۆناڵ ، دەستەی نوێنەرایەتی حیزبی سوسیالیستی فەڕانسە، حیزبی سوسیالیستی بێلژیک و حیزبی سوسیال دیموکراتی فینلاند کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرەکەدا دەستەی نوێنەرایەتی کۆمەڵە دانیشتنیان لەگەڵ کۆمیتەی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵی سۆسیالیست کرد و کۆبوونەوەیەکی ئانلاینیان لەگەڵ هاوڕێ ڕامیار ئیزەدی بەرپرسی لاونی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات ڕێک خست.

جێگەی باسە کە لوویس ئایالا سکرتێری پێشووی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست و پاپاندرۆ سەرۆکی پێشووی ئینتێرناسیۆاڵ خۆشحاڵی خۆیان لەبابەت یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی کۆمەڵە دەربڕی.

کۆمیتەی پەیوندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ئارام مودەڕیسی 2022/12/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ناوەندی هاوكاریی: ١٦ی سەرماوەز دژ بە میلیتاریزم و سەركوت لە كوردستان كۆدەبینەوە
بابەتی دواتر 16آذر، روز دانشجو، همراه شویم با دانشجویان علیه استبداد و ارتجاع

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?