ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی وەفدێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری ڕێوڕەسمی ٨٠ـهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبە لە وڵاتی ئاڵمان بوون. هاوڕێیانی کۆمەڵە بە پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ و برووسکەی پیرۆزبایی یادی ئەو ڕۆژەیان کردەوە و ئەزموونی کاروچالاکی هاوبەشی دوو لایەنیان لە پێناو خزمەتی زیاتر بە خەباتی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرز نرخاند.
شایانی باسە وەفدی بەشداربووی کۆمەڵە لەم ڕێوڕەسمە دا بریتی بوون لە هاوڕێیان بەکر لەگزی، چیا ساڵحی و حەنیفە ساڵحپوورئازەر.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی ئاڵمان
٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ی زایینی
