لە سەر بانگهێشتی کومیتەی سوئید بۆ گرتنی کونفرانسی ساڵانە، به بهشداری ژمارهیهكی بهرچاو له ئهندامانیکۆمەڵە رۆژی شەممە 29/02/2020 بهڕێوهچوو.
سەرەتا لە لایەن کومیتەو وێرای بەخێرهاتنی ئامادەبووان و پەسەندکردنی رۆژەڤی کۆبونەوە، سروودی رەسمی کۆمەڵە و دەقیقەێیک بێ دەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردنی کۆمەڵەو سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاری و هەروەها دیاری کردنی هاوڕێیەک بۆ نوسینی پروتوکۆل، کوبونەوەکە بە فەرمی دەستی بە کار کرد.گوزارشی کارو چالاکیەکانی ساڵی رابردوو پێشکەش کرا، ودرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن.
هەروەها گوزارشی ماڵی و خەرجەکانی یەک ساڵ بە ئاگاداری هاوڕێیان گەیشت. دواتر باس و پێشنیاری دیکە بۆ داهاتو و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان کرا و لە کۆتایی دا سێ کەس لە هاوڕێیان بۆ ماوەی دو ساڵ ئەرکی کومیتە یان بە ئەستۆ گرت و بەو شێوەیە کۆنفراسی ساڵانە کۆتایی پێهات.