By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: یادێك لە رێبەر‌و دەیان سوننەتی شۆڕشگێڕانە / هەڵۆ، سەقز
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > Uncategorized @ku > یادێك لە رێبەر‌و دەیان سوننەتی شۆڕشگێڕانە / هەڵۆ، سەقز
Uncategorized @ku

یادێك لە رێبەر‌و دەیان سوننەتی شۆڕشگێڕانە / هەڵۆ، سەقز

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/03/05 at 11:32 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
10 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لە دوایین رۆژەكانی شۆڕشی گەلانی ئێران، ئەوە ببووە عادەتمان كە دەبوایە هەموو پاش نیوەڕۆیەك بۆ چەند دەقیقەش بووە، بۆ وەرگرتنی هەواڵ‌و زانیارییەكان سەبارەت بە راپەڕینی جەماوەریی نەتەوەكانی ئێران دژ بە رژیمی پەهلەوی روو لە مەیدانی هەڵۆ بكەین، چونكە یەكێك لەو شوێنانە بوو كە لەو سەردەمەدا لە شاری سەقز لاوانی شۆڕشگێڕ‌و خەڵكی خەباتكار تێیدا راو بۆچونی خۆیان دەگۆڕایەوە‌و لەسەر شۆڕش‌و خۆپیشاندانەكان‌و باقی مەسەلەكان وتووێژیان دەكرد. هەرچەند تەمەنم لەو كاتەدا زۆر ئەوەندە زۆر نەبوو كە تەواوی رووداوو پێشهاتە سیاسیەكانی راپەڕینی ساڵی 57 دەرك بكەم، بەڵام فەزای سیاسی كۆمەڵگا ئەوەندە پڕ هەست‌و سۆز‌و بزوێنەر بوو كە لە ناو دەرونی هەموو كەس لە پیر‌و گەنج‌و منداڵ جۆرێك لە هاوپەیمانی‌و یەكبوون هەست پێدەكرا.

ئەو رۆژەیش، واتە پاش نیوەڕۆی رۆژی 22ی رێبەندانی 57 وەك هەموو رۆژێك رووم لە مەیدانی هەڵۆ كرد، كاتێك كە گەیشتم بە پێچەوانەی رۆژەكانیتر ژمارەیەكی كەم لە لاوانی لێبوو، ئەویش كۆنەبوونەوە بەڵكو زۆرتر لەسەر شەقامەكە پیاسەیان دەكرد، هێزەكانی رژیمی پاشایەتی، بەتایبەت شارەبانی لەو شوێنە ئامادەبوون‌و رێگەیان بە كۆبوونەوە نەدەدا. منیش كە وەزعەكەم بە جۆرە دی، بەرەو سێ رێی جامێعە سەركەوتم، هێشتا بە سێ رێكە نەگەیشتبووم، لەبەردەم دوكانێكی دوكانێك كە بە دوكانی كاكە محەی توو فرۆش بەناوبانگە، ژمارەیەك كەسم دی كە كۆببونەوە، لێیان نزیك بوومەوە، دوكانەكانی ئەو شوێنە هەمووی داخرابوون، لەبەردم دوكانی توو فرۆشییەكە كەسێك قسەی دەكرد‌و نزیك بە 30 تا 40 كەس وەستابوون‌و گوێیان لەقسەكانی گرتبوو. چوومە ناو خەڵكەكە‌و گوێم لە قسەكانی ئەو كەسە گرت. كەسەكەم نەدەناسی بەڵام سیمایەكی زۆر سەمیمی بوو و بە رۆحیەیەكی شۆڕشگێڕانە‌و حەماسەتەوە قسەی بۆ خەڵك دەكرد. نزیك بە نیوكاتژمێر گوێم بۆ قسەكانی شل كرد، چەند شتێك كە لەو رۆژە‌و لەو قسانە لەبیرم ماوە  ئەوەبوو كە سوخەنڕانەكە داوای لە خەڵك‌و لاوانی شۆڕشگێڕ دەكرد كە دەبێت هێزە چەكدارەكان شا چەك بكرێن، هەر بۆ ئەو مەبەستە رایگەیاند كە دەبێت شارەبانی‌و پادگان‌و باقی شوێنە نیزامییەكانی شار لە لایەن خەڵكەوە دەستی بەسەردا بگیرێت‌و چەك بكرێن. بە زمانێكی زۆر سادە‌و خەڵكیی وتەكانی شی دەكردەوە، دەیوت هێزەكانی شا لە زۆربەی ناوچەكانی ئێران لەلایەن خەڵكەوە چەك كراون، لە تاران زۆربەی شوێنەكان بە كۆنترۆڵی خەڵك دەرهاتووە، ئێمەش دەبێت هێزە پاشایەتی لەسەقز چەك بكەین.

تا كۆتایی قەسەكانی خەڵك هەر بەرە بەرە زیاد دەبوون‌و نزیك بە سەد كەس لەدەوری سوخەنڕانەكە كۆببوونەوە. لە كۆتایی قسەكانیشدا كەوتە وەڵامدانەوەی پرسیاری گوێگران كە سەبارەت بە چۆنیەتی چەك كردنی هێزەكانی شا‌و باقی مەسەلەكان پرسیاریان دەكرد. لەو كاتەدا لە ناو ئاپۆرای خەڵكەكە ئاشنایەكەم چاوپێكەوت‌و لێی نزیك بوومەوە، ئەو كە تەمەنی لە من زیاتر بوو، لە وەڵامی ئەوەی كە “ئەو كەسە كێیە كە قسە دەكات”؟ رووی تێكردم‌و وتی: نایناسیت؟ وتم: نا. وتی: ئەوە كاك حەمە حسەینی كەریمییە… موهەندیس حەمە حسەین. وتم: براكەی كاك رئوفە كە تازە لە تاران گەڕاوەتەوە؟ وتی: ئافەرین خۆیەتی كاك حەمە حسەینە…

پاش تەواوبوونی وتەكانی كاك حەمەحسەین، خەڵك بە رۆحیەیەكی شۆڕشگێڕانە لەپشت سەری كاك حەمە حسەین بەرەو شارەبانی كەوتنەرێ، كاتێك گەیشتینە بەر سێ رێی جامێعە دووبارە كۆبوینەوە‌و دروشمی مەرگ بەر شا‌و مەرگ بەر بەختیارمان هەڵدا، خەڵك‌و لاوانی جەسور هەروا لە حاڵی زیادبووندا بوون، شارەبانی لە سەرو سێ رێی جامێعەوە بوو، خۆپیشاندەران بەرەو ئەو شوێنە كەوتینە رێ‌و سەرەوژووری شەقامەكەمان بە دروشم‌و هوتاف كێشان تێپەڕكرد‌و نزیك شارەبانی بووینەوە. سیمای كراوە‌و لێوەبەخەندەی كاك حەمە حسەین لە ریزەكانی پێشوە، كە دروشمەكانیان سازدەكرد، دیاربوو. كاتێك گەیشتینە بەر شارەبانی خۆپیشاندەران یەك دەنگ‌و بەدەنگی بەرز دووپاتیان دەكردەوە “هەر ئەمشەوە، هەر ئەمشەوە..”. خەڵك بەدور شارەبانی كۆبوونەوە‌و گەمارۆیاندا، ئەم حاڵەتە تا نزیك ئێوارە‌و پێش تاریكبوونی هەوا بەردەوام بوو. هێزەكانی شارەبانی كە ئەو ژمارە زۆرەی خۆپیشاندەرانیان نەدیبوو، ترسابوون‌و هیچ كاردانەوەیەكیان نەبوو. پاش ماوەیەك خۆپیشاندەران بەرەو سێ رێی جامێعە گەڕاینەوە‌و لەوێ بڕیار درا كە هەر ئەم شەو كاری شارەبانی تەواو دەكەن‌و چەكیان دەكەن.

كە شەو داهات من لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێكانم بۆ سێ رێی جامێعە گەڕاینەوە، كاتێك گەیشتین سەدان كەس لەوێ كۆببونەوە، زۆرێك لە سیما‌و كەسایەتییە شۆڕشگێڕەكان لەوێ بوون. من لە ناو خەڵكە دەگەڕام كە بۆ جارێكی تر چاوم بە كاك حەمەحسەین كەوتەوە كە ژمارەیەكی زۆر لاوان بەدەوری كۆببونەوە. هەر ئەو شەوە بەخێرایی خەڵك رێكخرا، تەواوی شەقامەكانی بەرەو شارەبانیان داخست، خەڵك بەرۆحیەیەكی سەیر كە جێگای باوەڕ نەبوو، بە هاوكاری یەك بە دارو بەردو هەرچییەك دەستیان كەوتبوو، شەقامەكانیان داخست، لە چەندین شوێنش لاستیكی ماشینیان ئاگر تێبەردا بۆ ئەگەر بەرەوڕوبوونەوە لەگەڵ فڕێدانی گازی فرمێسك رێژ لە لایەن هێزەكانی شارەبانی.
بەهەرحاڵ خەڵك پاش ئەم كارانەو رێكخستنێكی تەواو بەرەو شارەبانی كەوتنە رێ‌و شارەبانییان گەمارۆدا، خەڵك هیچ چەكێكی گەرمیان پێنەبوو، بەڵام بڕوابوون بەسەركەوتن‌و روخانی رژیم، ئەنگیزەیەك بوو كە خەڵك لەهیچ شتێك نەدەترساند، ئەڵبەت حوزوری رابەران‌و كەسانی خەباتكار لە پێشەوەی ریزەكانی خەڵك‌و گیانبازی‌و نەترسیی رابەرانێك وەك كاك حەمە حسەین زۆرترین رۆحیەی بەخەڵك دەدا. پاش كێشمەكێشێكی زۆر لەنێوان خەڵك‌و هێزەكانی شارەبانی، سەرەنجام هێزەكانی ناو شارەبانی رازی بوون كە تەسلیم ببن. بۆ ئەم مەبەستە چەند كەسێك لە بەرپرسانی خۆپیشاندانەكە، یان راستتر بڵێم رێكخەران‌و رابەرانی خۆپیشاندانەكە بەرەو دەرگای سەرەكی شارەبانی كەوتنە رێ، لەم كاتەدا لەسەر بانی شارەبانی لە لایەن چەند بەكرێگیراوێكی ئیتلاعاتی شارەبانی (ساواكی) تەقەیان لە خەڵك‌و ئەو چەند كەسە نوێنەرە كرد كە بە داخەوە لەیەكەم دەستڕێژدا كاك حەمە حسەین برینداربوو…..

پاش ئەوە خەڵك بە توڕەییەكی زیاتر شارەبانییان گرت‌و بە تەواوی كەوتە دەستی خەڵكەوە، ئەو چەند كەسە بەكرێگیراوەیش پاش لێدانێكی زۆر رەوانەی نەخۆشخانە كران.
لەو چەند رۆژەدا كە كاك حەمە حسەین لە شەوی 22ی رێبەندان تا پاش نیوەڕۆی 26ی رێبەندان كە گیانی بەختكرد، خەڵك دەستە دەستە بەرەو بیمارستان دەچوون‌و چاوەڕێی هەواڵی سڵامەتی كاك حەمە حسەینیان دەكرد، بەڵام بەداخەوە ئاواتەكەیان نەهاتەدی. كاتێك كە بڵندگۆی مزگەوتی جامێعەی شاری سەقز هەواڵی شەهیدبوونی كاك حەمە حسەینی راگەیاند، خەڵك بەرەو بیمارستانی شار هجومیان هێنا. من لە نێو سەدان كەسدا بە نیگەرانییەوە بەرەو بیمارستان هەڵدەهاتم، كاتێك گەیشتمە ئەوەی شاهیدی تەقینەوەی توڕەیی خەڵك بووم كە بە بێ ئەوە كەس بتوانێت كۆنترۆڵیان بكات، هەر لە بەر بیمارستان دووكەس لەو بەكرێگراوانەی كە ئەو شەوە تەقەیان لە كاك حەمە حسەین كردبوو، بە سزای كردەوەی خۆیان گەیاند. بۆ بەیانی ئەو رۆژە لە مەراسیمێكی مێژووییدا‌و بە بەشداری هەزاران كەس لەخەڵكی شاری سەقز‌و شارەكانی دەوروبەر، تەرمی كاك حەمە حسەین بەسەر شانی خەڵكەوە لە بیمارستان تا گۆڕستانی شار بە سرودی ئەی شەهیدان بەڕێكرا‌و لەوێ لای گۆڕی براكانی.. بەخاك ئەسپەردەكرا.
راستییەكەی ئەوەیە كە من‌و كەسانێكی وەك من لەو ساڵانە‌و بەو تەمەنە كەمەوە، دەركێكی تەواومان لە كەسایەتی كاك حەمە حسەین نەبوو، بەڵام دواتر كە گەورەبووین‌و بۆ خۆمان پێمانایە ناو گۆڕەپانی خەبات، بەوەگەیشتین كەكەسانێك وەك كاك حەمە حسەین‌و كاك فواد‌و دكتۆر جەعفەرو…. رەنگە بۆ جارێكی تر بوونی عەینی پەیدا نەكەن، كە ئەمەش ئەو گرفت‌و بۆشاییە گەورەیە كە ئەمرۆكە ئێمە لەگەڵیدا رووبەڕووین‌و یەكێك یان سەرەكیترین لاوازی سیاسی بزوتنەوەی كۆمەڵایەتی كوردستان‌و ئێرانە. كەسایەتی سیاسی‌و كاریزمای شۆڕشگێڕانەی ئەم رابەرانە لە رۆژێكدا دروست نەبوو، لەهەمان ساڵەكانی 45 بە دواوە بە تێگەیشتن لە چەمكەكانی چەپ‌و ماركسیزم‌و خاراوبوون لە خەباتی كۆمەڵایەتی، بە كاری ئاگاكردنەوە‌و هیدایەتی هەستە سەرەتاییەكانی چەپی نوێ‌و موبارەزە لە گۆڕەپانی خەباتی كوردستان‌و ئێران هەستان. لەو سەردەم‌و بارودۆخەدا كارێكی سادە‌و ساكار نەبوو كە بە چەندین ناوو بە نهێنی بژیت‌و رۆژێك بە بەرگی كرێكاری ساختمان‌و رۆژێك لە بەرگی زەحمەتكێشێكی گوندنشین كاربكەیت، دەست كێشان لە پۆست‌و پێگەی كۆمەڵایەتی‌و ژیانی ئاسایی، شەهامەت‌و ئەنگیزەیەكی سیاسی‌و فیكری بەهێزی دەوێت.

لە دەركەوتنی كۆمەڵە سەرەتاییەكانی رۆشنبیرانی چەپی نوێی ئێران لەبەرامبەر چەپی سوننەتی، هەتاكوو ئێعلام مەوجودیەتی كۆمەڵە لە 26ی رێبەندانی 57، كۆمەڵە دەبێت خۆی بە قەرزداری كارو خەبات‌و چالاكی كۆمەڵایەتی ئەم جۆرە رابەرانەی كۆمەڵگای كوردستان بزانێت، ئەمانەبوون كە كۆمەڵەیان كردە جێگەی متمانە‌و خۆشەویستی ناو خەڵكی زەحمەتكێش‌و كرێكاران‌و ژنان‌و رۆشنبیرانی كوردستان‌و ئێران كەسایەتی سیاسی ئەم كەسانە‌و دەیان سیفەتی شۆڕشگێڕانە‌و جەماوەریی وەك خاكی بوون، بێ ریا بوون‌و لەپێشەوەی ریزەكانی خەباتی چەوساوان‌و هەژارانی كورستانبوو كە ئەوانی كردبووە خۆشەویستی هەموو لایەك.
ئەم رابەرانە نەك میدیایەكیان بۆ پاگەندە‌و تەبلیغات بوو، نە وێنەیەكی خۆیان لە دەر‌و دیوار دابوو، نە پارەیان لە شوێ،ێك وەردەگرت تا سەرفی خەباتەكەیانی بكەن. ئەوان هیچ چەكێكیان بۆ سەپاندنی بیرو داخوازییەكانی خۆیان پێ نەبوو تا بەوە هاوسەنگەرانیان كە وەك ئەوان بیریان نەدەكردەوە، پاكسازی‌و تەسفیە حیزبی بكەن. تەنانەت ژمارەیەك لەم مرۆڤە فیداكار‌و خەباتكارانە، دەرفەتی ئەویان بۆ نەڕەخسا تا ژیانێكی هاوبەش پێكبێنن، نەك بە هۆی ئەوەی كە ژیانیان خۆش ناوێت، بەڵكو لە پێناو ئامانجە ئینسانییەكانیان‌و بۆ رزگاری بەشمەینەتان ژیان‌و گیانی خۆیان فیدا كرد.

ئەمرۆ پاش تێپەڕبوونی سی ساڵ لە ئێعلامی مەوجودیەتی كۆمەڵە‌و هەستان‌و كەوتنەكانی، دەبێـت راشكاوانە‌و شەفاف لە راستیە كۆمەڵایەتییەكان‌و پێگەی حیزبە سیاسیییەكان‌و بەرەی كۆمەڵە لەكوردستان بڕوانین. كەسانێك كە ئێستا لەبەرەی كۆمەڵەدان‌و خۆیان بەكۆمەڵە دەزانن‌و وەك رابەران‌و دامەزرێنەرانی ئەم رەوتە كاردەكەن، تا چەند لە سوننەتی شۆڕشگێڕانە‌و سوسیالیستی رابەرانێك وەك كاك حەمەحسەین‌و كاك فوادیان بە میرات بردوە؟ بەداخەوە هەڵسوكەوت‌و سیاسەتی ژمارەیەك لەم كەسانە تا بەو ئاستە گەیشتوە كە تەنانەت قسەكردن لەگەڵ زەحمەتكێشان‌و پێوەندیی رۆژانەیان لەگەڵ خەڵك فەرامۆش كردوە‌و وەك كەو سەریان لەبەفر كردوە‌و پێیان وایە كەخەڵكی خەباتكار‌و سیاسیی كوردستان ئەوان نابینێت.
هیوادارم ئەوان لە‌و ئوردوگا ئیجبارییانەی كە بۆ خۆیان دروست كردوە، نەمرن‌و غەریبانە بەخاك نەسپێردرێن‌و تەنیا وێنەكانیان بە یادگار بمێنێـتەوە.
بەرز‌و بەڕێز بێت یاد‌و رێگای هەموو گیانبەختكروانی كۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/03/05
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ئەندازیار حسەینی كەریمی، سیمایەكی درەوشاوە / رەشاد مستەفا سوڵتانی
بابەتی دواتر سوره‌سوار / حه‌مه‌ عه‌زیز

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?