ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕۆژی شەممە ۱٥ فوریە ،لە شاری زوریخ بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتە کۆبوونەوەیەکیان بە رێوە برد..

کۆبوونەوەکە بە سروودی بانگەواز و چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی ئازیزی  گیانبەختکردوانی ریزەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان هاوڕێ ئەحمەد مام موحەمەدی بەرپرسی  کۆمیتە قسەو باسێکی پێشکەش کرد کە تێدا باسی له زەروورەتی بەڕێوەبردنی ئەم کووبوونەوەیە کرد بۆ بەرەوپيشچوونی کارەکانی کۆمیتە و راپەڕاندنی ئەرکەکان لە وڵاتی سویس. پاشان هاوڕێ فەریبا موحەمەدی بەرپرسی کۆمیسیونی دەروەوەی وڵات  چەند وتەیەکی  لە سەر گرنگی خەبات و تێکۆشان لە دەرەوەی وڵات وەکوو ئەرکی نیشتمانی هەر تاکێک و هەروەها بە تەنگەوبوونی ڕێگە پێدان بە ئەندامانی تر بۆ وەرگرتنی بەرپرسایەتی لە کۆمیتە پێشکەش کرد.

دواتر هەریەک لە ئەندامانی کۆمیتە راپۆرتی ساڵانەی خویانیان پێشکەش کرد و بە گشتی کار و ئەرکەکان لە ولاتی سویس نرخێنران و وێڕای گەنگەشە و باسی چڕوپڕ لەو پێوەندەدا  هەلبژاردن بۆ کۆمیتە کرایەوە و ئەم هاوڕێیانە ئەرک و بەرپرسایەتییان وەئەستۆ گرت.

 هاوڕێیان کامەران محەمەدی، پەێمان خزری، عابد سەرمەستی، سۆران مۆرادی وعەلی مام محەمەدی وەک ئەندامانی کۆمیتە  و هاوڕێیان نازادار تازیک و مازیار کشوەری وەک ئەندامی جێگر هەڵبژێردران.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کۆمیتەی سویس

١٦ی فوریەی ٢٠٢٠