هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی هەر یەك لە بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات.
دەقی پەیامەكە:

بۆ برایانی بەڕێز کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک لاھور شێخ جەنگی
لە لایەن خۆم و کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم بۆ ئەو متمانەی کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئێوەی بەخشیوە و وەک ھاوسەرۆکی یەکێتی ھەڵیبژاردون.
ھیوادارم لەو پۆستەشدا خزمەتی گەلی کورد و یەکێتی نیشتمانی بکەن و بتوانن ھەوێنی یەکگرتوویی زۆرتر بن ھەم لە نێو حیزب و ھەم لە کوردستاندا.
لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوەی بەڕێز
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
براتان عومەر ئێلخانیزادە
٢٣. ٢. ٢٠٢٠