هاورێیان و دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەمجۆرە بەئاگاداریتان دەگەیەنین کە بەداخەوە شەوی رابردوو کاک محەممەدرەئوف ساڵحی برای هاورێی گیانبەختکردوو حەمەرەحیم ساڵحی و،هەروەها خاڵی هاورێ کاوە موعتەمێدی ئەندامی کۆمەڵە کە خەڵکی کامیاران و دانیشتووی شاری کرماشان بوو، لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا، بە هۆی وەستانی دڵ گیانی لە دەست داوە.

بەم بۆنەوە لەلایان هەموو ریزەکانی کۆمەڵە،لەگەڵ دەربرینی خەم و پەژارەی خۆمان،لە قوڵایی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک محەممەدرەئووف ساڵحی و،بە تایبەت هاورێ کاوە موعتەمێدی دەکەین.

بەرز و بەرێز بێت یادی ئازیزی کاک موحەممەدرەئووف ساڵحی.