بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی  نوێبوونی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو سەرکردایەتی و ئەندام و کادر و لاینگرانتان ئەکەین و هیوامان سەر کەوتنتانە.

بەرێزان! لە سالیادی دامەزرانی بزووتنەوەکەتاندا کە هاوکاتە لە گەڵ کۆمەڵێک ئاڵوزی و قەیران لە ناوچەکە و گەلی کوردیش لە بەردەم هەرەشەیەکی جدی دایە هەر بویە لەم کاتەدا هاوکاری و یەک دڵی و پێکەوە کار کردن ئەرکی سەرشانی هەموو تێکۆشەرانی کوردە بۆ گەێشتی ئەم کاروانە بە کەنارێکی ئارام.

لەم یادە دا دووپاتی دەکەینەوە کە وەک هەمیشە پێوەندی قووڵ و دۆستانەمان لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لە گەڵ ئێوەی بەرێز دەپارێزین و پێکەو بۆ پتەوتر بوونی هەوڵ دەدەین.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_ دەفتەری پێوەندییەکان لە هەولێر

۳ـ۳ـ۲٠۲٠