خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

ئاگادارتان دەکەین کە دوێنێ سێ شەممە ٢٧ی مانگی رەشەممە، بە داخەوە کاک کەرێم ئەمین پوور ناسراو بە(کەریمی مام مستەفای وەتەمیش)،باوکی هاورێی گیانبەختکردوو عەلی ئەمین پوور ناسراو بە عەلی وەتەمیش و،مامی هاورێی گیانبەختکردوو عومەر ئەمین پوور لە شاری مهاباد بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.

کاک کەریم ئینسانێکی زەحمەتکێش بوو کە بە هۆی متمانە و سەنگ و پێگەی بنەماڵەکەی ،لە وەتەمیش و ناوچەکەدا خاوەن رێز و حورمەتێکی تایبەتی بوون.

ئێمەی لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک کەریم و خەڵکی بەوەفا و تێکۆشەری وەتەمیش دەکەین و،خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

بژی یادی ئازیزی کاک کەریم ئەمین پوور.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٨ی رەشەممەی ١٣٩٨ی هەتاوی ١٨ی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی