بە داخێکی گرانەوە جەمال ئاغا(ناسراو بە جەمال حەکیم ئاغا) سەرکردە و تێکۆشەری دیارو  دێرینی شۆڕشی باشوری کوردستان، ماڵئاوایی لێکردین.

  جەمال ئاغا نەک ھەر سەرکردە و تێکۆشەرێکی ھەر دوو شۆڕشی ناوداری باشور بوو، دۆست و پاڵپشتی شۆڕش لە ڕۆژھەڵات و دۆستی دڵسۆز و ئەمەکداری کۆمەڵەش بوو. ریزەکانی کۆمەڵە ھەموو بۆ جەمال ئاغا بە خەمن و دۆستایەتی و وەفای ئەو کەسایەتییە جوامێرە لە بیر ناکەین. لە لایەن خۆم و سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان، ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی، ھاوسەنگەرانی و ھەموو گەلی کورد لە باشور، دەکەم.

یاد و ناوی جەمال ئاغا تا ھەتایە بەرز و بەڕێز بێ.

  سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

  عومەر ئێلخانیزادە

٣. ٤. ٢٠٢٠