وێڕای سپاس و پێزانین بۆ ھاوسۆزی و بە دەربەست بوونی دۆستان و دڵسۆزان و چالاکوانانی سیاسی لە دەرەوە وناوخۆی وڵات، حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵات و کاربەدەستانی حکومەتی ھەڕێم لەو ناوچەیە. بەمجۆرە ھەموان ئاگادارتان دەکەینەوە کە لەو کارەساتەدا دەستی سیخوڕی و خیانەت بە پیلانگێریی کۆماری ئیسلامی لە لایەک و، کەمتەرخەمی و ناوشیاری و کەموکوڕی خۆمان ھۆکاری رووداوەکە بوون.

 پڕۆسەی بە دواداچوون ھەر وەک پێشوتریش وتبومان، بەردەوامە.

لە ڕۆژانی داھاتودا ھەموو ھۆکاری ڕووداو و پیلانەکە بە ئاگاداریی ڕای گشتیی دەگەیەنین.

  سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۹ی هەتاوی

۱۹ی مەی ۲۰۲۰ی زایینی