بەڕێزان:
هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
دەستەی كارگێڕی، مەكتەبی سیاسی‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە پیرۆزبایی 45ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئاراستەی بەڕێزتان‌و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی یەكێتی‌و سەرجەم كادر‌و ئەندامەكانتان دەكەین.
ئەمساڵ یادی دامەزراندنی یەكێتی لەكاتێكدا بەڕێوەدەچێت كە كوردستان‌و ناوچەكە لەهەستیارترین دۆخی خۆیدایە. سەرەڕای بەدەستهێنانی چەندین ئەزمونی سەركەوتوو لە باشور‌و رۆژئاوای كوردستان، پیلانگێڕی دوژمنان دژ بە بزوتنەوەی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان بەردەوامە‌و هەوڵەكان لەلایەن نەیارانی كورد بۆ لەباربردنی ئەم ئەزمونانە بەردەوامە، كە ئەمەش بەرپرسیارێتی گەورە دەخاتە ئەستۆی هەموو هێزە كوردییەكان. یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش وەك هێزێكی پێشكەوتنخواز لە بزوتنەوەی حەقخوازانە خەڵكی كوردستان بۆ پێكهێنانی تەبایی زیاتر‌و یەكگرتوویی لەنێوان هێزە كوردستانییەكان دەورو كاریگەریی گەوەری هەیە.
هیوادارین یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم قۆناغەی نوێبوونەوەیدا وەك هەمیشە بەرپرسیارانە بۆ پرسی نەتەوەیی ‌و سەركەوتنی بزوتنەوەی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان هەنگاو هەڵگرێت.
جارێكی دیكە یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانتان لێ پیرۆز بێت.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
كۆمیتەی ناوەندیی
11ی جۆزەردانی 1399ی هەتاوی
31ی مەی 2020ی زایینی