هاورێیان،دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەداخەوە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، فەهیمە خانمی کولاهقووچی خوشکی چوار هاورێی  گیانبەختکردووی کۆمەڵە،لە شاری سنە بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.

فەهیمە خانم،خوشکی هاورێیانی گیانبەختکردوو شەهلا،شوکروڵڵا،عەزیز و رەحمەت  کوڵاهقووچی بوو کە بەداخەوە لە تەمەنی ٦٣ ساڵی دا ماڵئاوایی لە بنەماڵە و ئازیزانی کرد.فەهیمە خانم کە کچی حاجی عەبدوڵڵا و ئەندامی بنەماڵەی سەربەرز و خۆراگری کوڵاهقووچی بوو،لە دەورانی رژیمی پاشایەتیدا کارمەندی ئیدارەی “هات وچۆ” بوو کە لە کارەکەی دوور خرابووە.

ئێمە بە بۆنەی مەرگی فەهیمە خانم ،لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەمالەی خۆراگری کۆلاهقوچی و هەموو خەڵکی شاری سنەی سەربەرز دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

بژی یادی ئازیزی فەهیمە خانمی کولاهقووچی

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی

٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٠ی زایینی