بەداخەوە ئاگادار بووین کە کاتژمێر پێنج ونیوی ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە ٢٣ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی،دایە ئامینەی مودەریسی لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری مەریوان بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا. شایانی باسە هەر ئێوارەی ئەمرۆ تەرمی دایە ئامینە لە گۆرستانی ئاوایی دەرەتفێ بەخاک سپێردرا. دایە ئامینەی مودەریسی کە کچی مەلا باقری بالک و هاوسەری مامۆستا مەلا موحەممەدی جوانروودی،کەسایەتی ناسراوی ناوچەی مەریوان بوو،دایکی هاورێی ئازیزمان چیمەن جوانروودی یەکێک لە هاورێیانی ئەندامی کۆمەڵەیە. ئێمە بەم بۆنەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری دایە ئامینەی مودەریسی و،بە تایبەت سەرەخۆشی لە هاورێ چیمەن جوانروودی وهاورێ عەلی خۆشنمەک و بنەماڵەی بەرێزیان و هەموو خەڵکی ناوچەی مەریوان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٣ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی ١٣ی ژوییەی ٢٠٢٠ی زایینی