هاورێیان و دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە! بەمجۆرە رادەگەیەنین کە بە داخەوە مەعسوومە خانمی عەبدینی(نازدار)، ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی، لە شاری بۆکان و بە هۆی چوونەسەری تەمەن ماڵئاوایی لە ژیان کرد. مەعسوومە خانم خوشکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە،هاورێ رەحیم عەبدینی،ئەندامی کومیتەی ناوچەی بۆکان و یەکێک لە فەرماندە لێهاتووەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە سیما ناسراو و خۆشەویستەکانی کوردستان بوو کە بە داخەوە رۆژی ١٦ی پووشپەری ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی ،هاورێ لەگەڵ پێنج کەسیتر لە کادر وپێشمەرگە لێهاتووەکانی کۆمەڵە،لە قەراغ شاری بۆکان و پاش چەندین سەعات شەر و خۆراگری قارەمانانە وکەم وێنە،گیانی ئازیزیان بەختکرد و،بۆ هەمیشە خەمێکی قووڵ وزامێکی سارێژ نەبوویان لەسەر دڵی هەموو خەڵکی ناوچەی بۆکان بەجێهێشت. ئێمە بە بۆنەی مەرگی مەعسوومە خانمی عەبدینی،پر بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری و،بە تایبەت سەرخۆشی لە کاک جەعفەر عەبدینی،پێشمەرگە وئەندامی لە مێژینەی ناو ریزەکانی کۆمەڵە دەکەین و،خۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین. بەرز و بەرێز بێت یادی مەعسوومە خانمی عەبدینی وبژی یادی ئازیزی هاورێ رەحیم عەبدینی.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٦ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی ١٦ی ژوییەی ٢٠٢٠ی زایینی