پێشنیوەرۆی پێنجشەممە 26ی پوشپەڕ بەڕێز چۆمان كەنعانی ئەندامی كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان بەدیدارێكی فەرمیی سەردانی مقەڕی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە سلێمانی كرد.

لەودیدارەدا هاوڕێ عەتا ناسرسقزی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لە سلێمانی پاش بەخێرهاتن، هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێز چۆمان كەنعانی خواست بۆ دەستبەكاربوونی لەبەشی پەیوەندییەكانی پژاك.

لەو كۆبوونەوەیەدا پاش تاوتوێكردنی بارودۆخی كوردستان‌و ناوچەكە‌و، پێویستی هاوئاهەنگی زیاتری نێوان حیزب‌و لایەنە سیاسییەكان، بەتایبەتی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، هەردوو لا سوور بوون لەسەر درێژەدان بە پەیوەندییەكانیان‌و جەختیان لەسەر یەكڕیزی‌و هاوئاهەنگی زیاتری نێوان حیزبە سیاسییەكان كردەوە.