ئارام موده‌ڕسی،  كادری پێشكەوتووی كۆمەڵە‌و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستاندا له‌ شه‌ڕی مه‌خمور بریندار ده‌بێت و ده‌ڵێت برینه‌که‌ی سوکه‌ و باری ته‌ندروستیشی جێگیره‌.
ئارام مودەرسی لە وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا ده‌ڵێت: له‌ شه‌ڕی کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌خموردا بریندار بووه‌ پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت شارۆچکه‌که‌ له‌ چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاککراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وجا به‌هۆی هێرشه‌ خومپاره‌ییه‌که‌ی توندڕه‌وه‌کانی سوننه‌وه‌ زامار بووه.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئارام موده‌ڕسی  ده‌ڵێت به‌ڵێ شه‌ڕه‌کانی مه‌خمورد ده‌ستکه‌وتی هێزی پێشمه‌رگه‌ن به‌ڵام ناکرێت بگوترێت هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ر به‌رده‌وامن و ده‌شڵێت یه‌کێک له‌ گرفته‌ سه‌ره‌کیه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هاوسۆزی عه‌ره‌بی ناوچه‌کانه‌ بۆ داعش.

ده‌قی وتووێژه‌که‌ ببیستە‌