بەداخەوە خاتوو زیبا ئێلخانیزادە، كچە گەورەی حاجی سمایل ئێلخانیزادە‌و خوشكی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمتكێشانی كوردستان و دایكی هاوڕێ خالیدی سیادەت كادری لەمێژینەی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، هەروەها هاوڕێیان زەینەب ئێلخانیزادە، سەید خالیدی سیادەت‌و سەرجەم منداڵەكان‌و خوشك‌و براكان‌و خەڵكی خۆڕاگری شاری بۆكان دەكەین.
هیوادارین ئەم كۆستە دوا ناخۆشی بنەماڵەی بەڕێزیان بێت.
كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
21ی رەزبەری 1399ی هەتاویی
12ی ئۆكتۆبری 2020ی زایینی