زۆر بە داخەوە سێ شەممە, ١٣ئوکتوبری ٢٠٢٠ ,کوبرا حەیدەری خۆشکی ھاورێانی گیان بەخت کردووی ناو رێزەکانی کۆمەڵە  ھاورێ فایەق حەیدەری، سالەح حەیدەری و  عەلی حەیدەری ناسراو بە فوئاد بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە یەکیک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە ماڵئاواێی لە ژیان کرد. هەر لە دەسپێکی خەباتی رەوای خەڵکی کوردستان دژبە داگیرکاری  رژیمی کۆنەپەرستی تازە بەدەسڵات گەیشتو، ماڵەکەی کوبرا وکاک یەحیای هاوسەری لە ئاوای وزمان لە ناوچەی هەوەتوی  دیواندەرە ناونیشانیکی جێ متمانی پێشمەرگەی کۆمەڵە و حەشارگەی دەستەکانی ریکخستن بون .ئەوان بێدرێغ یارمەتیدەرو پارێزەری ئەو تێکۆشەرانە بون کە سێنگیان کردبوە قەڵخان دژ بە ستەم و چەوسانەوە.

‎کوبرا هیچ کات  ئەزێەت و ئازاری ھێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری سێداری ئیسلامیی لە بەر چاو نەدەگرت و بی پەروا یارمەتیدەر و پشتیوانی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەو خەباتکارانی دژ بە رژیم بو.

‎کوبرا ھەر وەک زۆربەی دایکان و خۆشکانی شۆڕشی کوردستان بەرەوڕووی گەلێک سەختی و نەهامەتی بوەوە بەڵام خۆراگر و سەربەرز راوەستا.  لە حاڵێکدا کەداێک و بابی، دایە ئامینە و کاک ئەحمەد بە ھۆێی مەرگی رۆڵەکانیان و ھەر وەھا ئازارو ئەزیەت و بێحورمەتی ھیزە جەنایەتکارەکانی رژیم  توشی گرفت و نەخۆشی بۆن ، کوبرا خەمو دەردو ئازاری ئەوانی ئەکرد بە ورەو هاندەری لاوان بو دژ بە رژیم . سەرباری ئەو هەموو خەمو ئازارە کوبرا هاوسەری ئازێزو یارو یاوەری «کاک یەحیا» بە هوی وەستانی دڵ لە دەسدا و ئەرکی بەخێوکردنی منداڵە ئازیزە کانیشی بەتەنیا کەوتە ئەستۆ . کوبرا وەک هەمیشە لەم ئەرکەش سەربەرزانە هاتە دەرو رۆڵەکانی پێگەیاند.

‎بەم جۆرە ئێمە ئازێزو خۆشەۆیستێکمان لەدەسداو کۆمەڵە و بزوتنەوەی کوردستانیش یارو دڵسوزیکی لە مێژینەی لە دەسچوو. لە  بنەماڵەکانی حەیدەری ، عەلیزادە و هەموو خزم و دۆستانی دیکە سەرخۆشی ئەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

کۆمیتەی رێکخستنی نهێنی کۆمەڵە

١٦ی ئوکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی