ئەوڕۆ ئاگادار بووین دوکتور نەجمەدین کەریم کەسایەتی ناودار و تێکۆشەری دێرینی شۆڕشی کوردستان لە ئامریکا گیانی لە دەست داوە. دوکتور نەجمەدین ھەموو ژیانی تەرخان کرد بۆ خزمەتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و لە ھەموو قۆناغەکانی ژیانی ئەو ئەرکەی بە لێھاتوویی بەڕێوە برد. ئەو دۆست و پشتیوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو، لە زۆر بوار دا پشتگیریی دوزی ڕەوای کوردی لەو پارچەیە کردووە، دۆستی بە وەفای کۆمەڵەش بوو. مەرگی دوکتور نەجمەدین کەریم خەسارێکی گەورەیە، لە لایەن ھەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی کورد، خەڵکی کەرکوک و ھەموو بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و ڕێز دەگرین لە خەبات و تێکۆشانی دوکتور نەجمەدین کەریم. یادی بەرز و بەڕێز بێ

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٣١/ ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ زایینی