بەبۆنەی شەست‌و هەشتەمین ساڵوەگەڕی دامەرزاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و هەروەها رۆژی لەدایكبوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی هەرێم دەكات.

دەقی پەیامەكە:

برای بەڕێز: جەنابی كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دێمۆكراتی كوردستان
لە لایەن خۆم‌و هەموو كۆمیتەی ناوەندیی‌و ریزەكانی كۆمەڵەوە، شەست‌و هەشتەمین ساڵوەگەڕی پارتی‌و رۆژی لەدایكبوونی ئێوەی بەڕێزتان پیرۆزبایی پێدەڵێم.

ئەوساڵ‌و لەم ساتەوەختەدا كوردستان رووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی‌و كۆنەپەرستانە بۆتەوە‌و ئەركی قورس‌و گران دەكەوێتە سەرشانی ئێوە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و هەم وەك سەرۆكی پارتی‌و دڵنیام بە دڵگەورەیی‌و بە پەرۆشەوە بۆ ئەنجامی ئەم ئەركانە تێدەكۆشن.

ئێمە وێڕای پیرۆزكردنی ئەم یادە، جارێكی دیكە ئامادەیی خۆمان‌و گەلی كوردی رۆژهەڵات بۆ هەموو پشتیوانیەكی خەڵكی كوردی باشور دەردەبڕین.
ئاواتی سەركەوتن‌و تەمەندرێژی بۆ خۆتان‌و حیزبە تێكۆشەرەكەتان

براتان _ عومەر ئیلخانیزادە
سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
16/8/2014