بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە کرماشانەوە گەیشتوون لە ماوەی هەفتەی رابردوودا دانیشتوانی ناوچەکانی ناودەرەن وبێڵەواری کرماشان پاش دەست نیشانکردنی چەند کێڵگەیەکی مادەی هوشبەر(ماریجووانا)،دەزگا پەیوەندیدارەکانی رژیم لەو ناوچانە ئاگادار دەکەنەوە. بە پێی وردەکاری ئەم هەواڵە ناوەندی نەهێشتنی مادەی هۆشبەری کرماشان بە پشتبەستن بە زانیاری خەڵکی ناوچەکە و پاش ئەوەیکە لە رێگای “درۆن”ەوە کێڵگە ئاماژەپێکراوەکان  دەستنیشان دەکەن،پاش دروێنەی کێڵگەکان،تەنیا بە شێوەی زارەکی خاوەن کێڵگەکان ئاگادار دەکەنەوە کە جارێکیتر گیای ماریجووانا نەچێنن.

گیرۆدەکردنی خەڵکی کوردستان بە مادە هۆشبەرەکان لە کوردستان یەکێکە لە تاکتیکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەرکوت و درێژەی داگیرکاری.

لە کاتێکدا کە پەەرسەندن و چوونەسەری رێژەی بەکارههێنەران و هاتنەخواری ترسناکی تەمەنی گیرۆدەبووانی مادەی هۆشبەر لە دیاردەوە بۆتە کارەساتێکی تراژیکی ئینسانی و وەک مەترسییەکی جیددی بووەتە هەرەشە بۆ سەر ئەمنییەت و سڵامەتی کۆمەڵگا، کەمتەرخەمی  و چاوپۆشی و ئاسانکاری دام ودەزگاکانی رژیم و،بازەرگانیی سیاسی وئەمنییەتی و ئابووری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی وەک ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامی  بە مادەی هۆشبەرەوە  لە کەس شاراوە نییە.