بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، کچێکی مێرمنداڵ لە ئاوایی “دێ موراد خان”ی ناوچەی سەحنەی کرماشان،لەژێر کاریگەری بارودۆخی نالەباری ژیانی بنەماڵەکەی خۆی هەڵواسیوە و بە داخەوە  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەم کچە مێرمنداڵە  کە ناوی لەیلا رەزایی بووە، لە پێناو دابینکردنی بژیوی ژیانی رۆژانەی بنەماڵەکەیان هاورێ لەگەڵ دایکی کرێکاریان کردووە . لەیلا کە هاوکات قوتابی پۆلی پێنجی سەرتایی بووە و بۆ بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەکەی بە شێوەی “ئانلاین” توانای دابینکردنی ئامێری تەلەفۆنی دەستی( موبایل)ی نەبووە، کاتژمێر پێنجی ئێوارەی  ئەمرۆ سێ شەممە ۷ی رێبەندان خۆی هەڵواسیوە و بە داخەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.