بە پێی هەواڵێک کە گەیشتۆتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە،رۆژی ١شەممە رێکەوتی ١٩ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٧ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی کچێکی تەن ١٤ ساڵ بە ناوی “سارا میرەکی” کچی “محەممەد” دانیشتووی ئاوایی “سۆفی‌ئاوا”ی سەر بە شاری جوانڕۆ لە ئوستانی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی هێندێک زانیاری بنەماڵەی ئەو کیژۆڵەیە ویستوویانە بە زۆر لەگەڵ پیاوێکی تەمەن ۳٥ ساڵ هاوسەرگیری بکات،کە ئەو کارەش بۆتە هۆی دەست بردنی سارای تەمەن ۱٤ ساڵ بۆ خۆکوشتن و،بەداخەوە گیانی لەدەست داوە.