هاوڕياني تێكؤشه‌ر و كؤڵنه‌ده‌رم!

سڵاويكي شؤڕشگێڕانه‌تان پێشكه‌ش. ئێمه‌ شه‌وي يه‌كه‌م ڕێ كه‌وتين ته‌نيا سێ جووتيار له‌ گه‌ڵمان بوون. ئه‌و شه‌وه‌ تا ئێواره‌ي دوا ڕؤژي ڕێ ڕؤيشتين. بؤهه‌موومان به‌ تاێبه‌ت بؤ ڕووناكبيره‌كان زؤر سه‌خت بوو.ڕێگاكه‌ ،زؤرتري سه‌ره‌و ژووري و سه‌خت بوو.نه‌ خه‌وتين و تێنويه‌ تي و مانويه‌تي زؤري بؤ هێنابوين. كه‌م بوني جووتياره‌كانيش ببوو به‌ هؤي دڵساردي هێندێك. به‌ڵام يه‌كه‌م تاقي كردنه‌وه‌ي بؤ ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ ناو شارا قسه‌ي پێشمه‌رگانه‌خؤشه‌، به‌ڵام ژيان و ياساي پێشمه‌رگايه‌تي جگه‌ له‌ شه‌ڕ هاسان نيه‌. شه‌ويش زؤر سارد بوو. شنه‌ باي كوێستاني كورده‌واري له‌ جه‌رگه‌ي شه‌وه‌ زه‌نگي چڕا دوو دڵي و نه‌توانيني فه‌لاقه‌ ده‌كرد.

 

له‌ نێوه‌ شه‌وا دوو شێره‌ كوڕي جووتيار تاريكي شه‌وه‌زه‌نگيان به‌ به‌رقي تيژي چاوي گه‌شيان دادڕي و هاتنه‌ ڕێزمانه‌وه‌، گه‌شه‌مان پێ كرد. شه‌ش شه‌و به‌و چه‌شنه‌ به‌ دزيه‌وه‌ڕێگامان بؤ بڕي و به‌ ڕؤژا ڕێ ڕؤيشتن به‌ كؤڵ و چه‌ك و فيشه‌ك و سه‌ره‌و ژوور و سه‌ره‌و خوار، ورده‌ ورده‌ ڕاهاتين. له‌م ماوه‌يه‌دا ته‌نيا هاوڕێ ياني ناو شار و براياني جووتياري ئه‌و دێ يه‌ كه‌ كردبومان به‌ بنكه‌ ئه‌هاتن بؤ لامان. به‌ ڕاستي جووتياره‌كان هؤي دڵگه‌رمي ئێمه‌ بوون. و هانيان ئه‌داين. ئه‌يان گوت : ئامان سه‌د ئامان، سارد نه‌بنه‌وه‌ غێر ه‌ تان بێ، مه‌ترسن، شه‌و قه‌لا ي مه‌ردانه‌ ! ئه‌وان به‌ جواني ئێمه‌يان ئه‌پاراست. هه‌ر نه‌ ناسياوێ ڕووي بكردايه‌ته‌ ئه‌و كوێستانه‌ ئه‌كه‌وتنه‌ شوێني. ته‌نانه‌ت براده‌رێكي خؤمانيان گرتبوو، له‌م ناوچه‌يه‌ ده‌ريان كردبوو.

 

سێ جووتياري تر هاتن بؤ لامان و بوين به‌ حه‌ضده‌ (17 )كه‌س. هاوڕێ ياني ناو شاريش كؤبؤنه‌وه‌يه‌كي گه‌وره‌ي يه‌كێتي جووتيارانيان پێك هێنا. زؤربه‌ي خه‌لكه‌كه‌ له‌ قسه‌دا ،لايه‌نگري هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بوون. ئێمه‌ له‌ شه‌وي 58/3/8 كه‌وتينه‌ جه‌وله‌. تا ئێستا دوو دێ چوين، زؤر به‌ گه‌رمي ڕێزيان گرتوين. دوو جووتياري تريش هاتونه‌ته‌ ڕێزمانه‌وه‌. له‌ چه‌ند جێي تريش به‌ڵێنيان داوه‌ پێمان، په‌يوه‌ست بن. هيوامان ئه‌وه‌يه‌ زؤرتر بين. ئه‌و جووتيارانه‌ي له‌ گه‌ڵمانن، زؤر وريا و باشن. به‌ ڕاستي ئه‌وان زؤرتر ئێمه‌ هان ده‌ده‌ن. ڕيش سپێيه‌ك له‌ گه‌ڵمانه‌ زؤر وريا و زانايه‌.

 

كه‌م و كووڕي سياسي وسه‌ربازيمان زؤره‌. به‌ڵام پله‌ به‌ پله‌ باشتر ئه‌بين. كؤبونه‌وه‌كانمان باشه‌. ڕه‌خنه‌ له‌ چه‌وتي و ناله‌باريه‌كانمان ئه‌گرين. پێشمه‌رگه‌مان له‌ ڕؤژا له‌ موچه‌ و مه‌زرادا، له‌ گه‌ڵ جووتياره‌كان كار ده‌كه‌ن. و شه‌ويش له‌ ماڵان و له‌ مزگه‌وت له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكي كؤ ئه‌بينه‌وه‌ و وتووێژ ئه‌كه‌ين. ئێمه‌ بڕوامان ئه‌وه‌يه‌ كارێكي باشمان ده‌س پێكردوه‌. له‌ ناو خؤماندا كاديري ڕووناكبير و جووتيار په‌روه‌رده‌ ئه‌بێت و له‌ ناو خه‌ڵكا كاري سياسي و ڕێكخستن ئه‌كه‌ين. به‌رنامه‌ي سه‌ربازي ئێمه‌ جارێ، به‌ بؤنه‌ي بير و ڕاي جووتياركانه‌وه‌ ديفاعيه‌. به‌رنامه‌ي ئێمه‌ درێژه‌دان به‌ جه‌وله‌ و بڕيار وايه‌ تا دوژمن په‌لاماري جووتيار نه‌دات ئێمه‌ هێرش نه‌كه‌ين. ده‌نگ و باسي خؤتان و هه‌موو جێ يه‌ زؤر زؤر پێويسته‌.

هاورێ تان فوئاد 58/3/9