نگار حسێنی

لە ٥ دەیەی رابردوو رەوتی چەپ لە رۆژهەڵاتی کوردستان واتە تێکۆشەران و قارەمانانی زیندانەکانی حەمەرەزا شا، سەلماندوویتی پێشەنگ و ئاڵا هەڵ گری خەباتێکی نوێ بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکان یەتی . روناکبیرانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەوانەی لە زانکۆکانی تاران و بە تایبەت تەورێز لە ئاخری ساڵەکانی دەیەی ٤٠ی ئێرانی پاشی ئەوەی کەوتنە بەر هێرشی ساواک و پۆلیسی حەمە رەزا شا و بەشێکی زۆریان رەوانەی گرتووخانەکانی ئەوین و قزل قەلعە کران ، هەر ئەو خوێندکارانە چ لە زیندان و چ لە دەرەوەی زیندان بە ئاڵوو گۆر کردنی بیرو رای نوێ خوازی و مارکسیستیانە توانییان چەند ساڵێک خەباتی شاراوەی خۆیان درێژە پێ بدەن ، لەو تێکۆشەرانە دەکرێ نێوی ئەو سەرکردە شەهیدانە بێنین کە بۆ بە ئامانج گەیاندنی مافی زەحمەتکێشان و کرێکارانی کوردستان گیانی خۆیان کردە پردەبازی ئامانجەکانیان ، شەهیدان کاک فۆئاد سوڵتانی ـ کاک حوسێن سوهەیلی ـ دوکتوور جەعفەری شەفیعی ـ کاک سەدیق کەمانگەر و دەیان و سەدان تێکۆشەری گیان بە خت کردووی کۆمەڵە. نیو سەدە خەبات بۆ دەستەبەر کردنی مافی چینی زەحمەتکێش و کرێکارانی کوردستان لە وانەیە تەمەنێکی زۆر نەبێ ، بەڵام رێگایەکی دوور و درێژی پڕ کارەسات و قوربانی دان بووە ، کۆمەڵە بەو تەمەنە پڕ لە سەروەری و شانازی یەوە توانی لە سەردەمێکی دا خۆی بکاتە ئاڵا هەڵگری ئەو رێبازە پیرۆزە کە هێشتا لە کوردستان هێزێکی چەپی ئێرانی موفلیسی شکست خواردو پلانی دارێژی بۆ بە چۆک داهێنانی خەباتی نەتەوایەتی و سۆسیالیزمی راستەقینە بوو . بێ گومان حیزبی توودەی ئێران بە فرچک گرتنی رەوتی چەپ لە کوردستان بە رێبەرایەتی رێکخراوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ترس و دڵە راوکەی هەبوو، هەزاران پیلانی بۆ ئاخووندەکانی جنایەت کاری دژە کورد رێک خست ، چەندین هێزی چەپی سەراسەری ئێرانی وەرشکەستە و موفلیس کردو تا داوایی خۆشی کەوتە زلکاوی خەیانەت و لە ناو چوون . کۆمەڵە و هەستی نەتەوایەتی و رێبازی سۆسیالیزم کەوتە نێو کۆڕ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەزاران شەهید و زیندانی سیاسی ئەشکەنجە کراو شاهیدی ئەو راستییەن ، نوێ خوازی لە ژێر سێبەری بیرو باوەری سۆسیالیزم دا توانی موژدەی وەدی هێنانی ماف و ئامانجەکانی کرێکاران و زەحمەت کێشانی کوردستان بێ . نیو سەدە خەبات و تێکۆشان لە پێناوی رێبازی سۆسیالیزم بۆ وەدی هاتنی مافی چەوساوەکانی کوردستان ،ئەو راستییەمان پێ دەڵێ ئەگەر کۆمەڵەیەکی شۆرشگێر ئەوکات پێک نەهاتبایە بارودۆخی ئەورۆی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی چ هەڵدێرێکی دەبوو ! پـتر لە ٤ دەیە خەباتی چەک داری لە دژی رێژیمی فاشیست مەسسەبی ئێران لەو پەری بێ ئیمکاناتی دا ، ورە و هێزی پـێشمەرگەی کۆمەڵەی خەوشدار نەکرد، ئەندامان و چالاکانی کۆمەڵە سەراسەری کوردستانیان بۆ هێزەکانی کۆماری پەت و سێدارە کردە گۆرستان و بە هەزاران کوژراو و نەقوستانیان لە پاش بە جێ ما . ئەورۆ پاشی نیو سەدە خەباتی پڕ لە شانازی بۆ کۆڕ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان روون بۆتەوە رەوتی چەپ لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا ئاڵای کۆمەلەیە هەر شەکاوە ماوەتەوە ، خەبات لە دژی رێژیمێکی فاشیست مەسسەب کە تەواوی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەراستی تووشی شەر و ئاڵۆزی و قەیران کردووە هێند هاسان و بێ کارەسات نەبووە ، ئەو رێژیمە سەدان پیلانی لە دژی رێبەران و کادر و پێشمەرگەی کۆمەلە بەرێوە برد، بە خۆشی یەوە زۆربەی هەرە زۆری پیلانەکانی تێک شکان و سەر شۆری بۆ دەسەڵات دارانی رێژیم لە لاپەرەکانی مێژوو دا تۆمار کرا . نیو سەدەخەبات لە پێناوی ئارمانجەکانی کۆمەلە شانازی بۆ بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی یە نیو سەدە خەباتی بێ وچان لە رێبەرایەتی کۆمەڵە و کادر و ئەندامان و پێشمەرگە ئازا کانی پیرۆز بێ سەرکەوتوو بێ خەباتی کۆمەڵە لەپیناوی وەدی هێنانی سۆسیالیزم سڵاو لە کۆمەڵە هەزران سڵاو لە ٢٦ ی رێبەندان ، ساڵ رۆژی زیندوو کردنەوەی رەوتی چەپ لە رۆژهەڵاتی کوردستان