ئەمرۆ یەکشەممە ٧ی مانگی مارسی ٢٠٢١ی زایینی کۆمپانیای پیشەسازیی هێڵی ئاسمانیی کۆرەی باشوور بە مەبەستی بەستنی چەک وپێداویستی سەربازی لەسەر جۆرێک هێلیکۆپتەری کۆرەی کە وەک فرۆکەی بێفرۆکەوان دەرکەوێ،رێکەوتنێکی لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل واژۆ کردوە.

 بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی “رووسیە توودەی” کۆمپانیاکە لەئێستادا راهێنان بە ژمارەیەک بەکارهێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازی دەکات کەجۆرە نوێیەکانی فرۆکەی کۆرەیی لەسەر ئەو شێوازە دروستکراوە.

 شایانی باسە بەرێوەبەری کۆمپانیا ئیسرائیلییەکە دەڵێ ئەو رێکەوتنە بۆ ئیسرائیل ئاماژەیە بۆ قۆناغێکی گرینگ و نوێ.