ئەمرۆ شەممە٢١ی خاکەلێوە مامۆستا ئەحمەد دڵزار شاعیری گەورە و تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد لە تەمەنی ١٠١ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان ماڵئاوایی لەژیانکرد.
➖لەبارەی ئەحمەد دڵزار:

ساڵی ١٩٢٠ی زایینی لە شاری کۆیە لەدایک بووە.
ساڵی ١٩٢٩ی زایینی لە تەمەنی ٩ ساڵیدا لە کۆیە دەستی بە خوێندن کردوە.
لە ساڵی ١٩٤٣ی زایینی بووەتە سەربازی سوپای عێراق.
ساڵی ١٩٥٩ی زایینی بە ئەندامی یەکێتیی ئەدیبانی عێراق وەرگیراوە.
ساڵی ١٩٧٠ی زایینی بە ئەندامی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی نووسەرانی کورد ھەڵبژێردرا