بۆ بەڕێزان:
هاوسەرۆكان
ئەنجومەنی سەركردایەتی ‌و
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بە بۆنەی 46 ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە لایەن خۆمان‌و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی هاوسەرۆكەكان و ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی تەواوی كادیر‌و ئەندامان و پێشمەرگەكانتان دەكەین.
یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی لەكاتێكدایە كە خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد بە گشتی لە هەل‌ومەرجێكی زۆر هەستیار و دژوار دایە، بۆیە لەهەموو كات زیاتر كورد پێویستی بە یەكڕیزیی‌و تەباییە. لەم نێوەندەشدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە رۆڵێكی بەرچاوی لە خەباتی گەلی كورد گێراوە، دەبێت زیاتر لە هەركات هەوڵ بۆ یەكخستنی هێزی جەماوەر لە هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لە هەموو بەشەكانی دیكەی كوردستان بدات.
جارێكی تر پیرۆزبایی یادی 46ی ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی لەئێوە‌و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی كوردستان دەكەین. هیوادارین پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاتر بەرەوپێش بچێت‌و یەكێتی زیاتر لەهەمیشە پاڵپشتی بزوتنەوەی حەقخوازانەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بێت.
دەستەی كارگێڕی
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
1/6/2021