بەرێز جەنابی کاک دکتور کاوە!
بەداخەوەی هەواڵی ماڵئاوایی لەژیانکردنی دایکی بەرێزتان،لوتفییە خانممان پێگەیشت.بەم بۆنەوە زۆر دڵگران بووین و بەداخەوەین.
هەر بەم بۆنەوە لە لایەن خۆم و هەموو کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بەرێزتان وبنەماڵە سەربەرز ونیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لەگەڵ رێزی و حورمەتی دووبارەمدا

عومەر ئێلخانی زادە
٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی
١٤ی ژووییەی ٢٠٢١ی زایینی