پاش نیوەرۆی رۆژی دووشەممە 24ی جۆزەردان – 14/6/2021، وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ عەتا ناسرسەقزی، بەرپرسی پەیوەندییەكان لەسلێمانی سەردانی نوسینگەی پارتی دیموكراتی پێشڤەرۆی كوردی سوریە، لەسلێمانی كرد.
وەفدی كۆمەڵە لەلایەن شاندی خانەخوێ بە سەرپەرستی بەڕێز عەلی شەمدین، ئەندامی سەركردایەتی‌و نوێنەری ئەو پارتە لە هەرێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارەكەدا وەفدی كۆمەڵە سەرەتا پیرۆزبایی یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی پارتی پێشڤەرۆی كورد لەسوریە كرد‌و، هیوای سەركەوتنیانی بۆ خواست. هەر لە كۆبوونەوەكەدا قسەوباسێك لەسەر رەوشی ناوچەكە‌و بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان كرا.