رۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویی، خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری کوردستان بە بایکۆتی بەرین و چالاکانەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و شۆرای شار و گوندەکان،دژایەتی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیان کرد وبە هەموو جیهانیان سەلماند کە بزووتنەوەی ڕزگاریخۆازانەی گەلی کورد لەکوردستانی ڕۆژهەڵات پێشەنگی خەبات و بەرەبەرەکانێیە لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.سەرەرای هەموو هەوڵەکانی رێژیم بۆ هێنانی خەڵک بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگ دان، وشیاری کۆمەڵانی باوەرمەند بە مافەکانیان هەموو هەوڵەکانی رژیمیان بێ ئاکام هیشتەوە. بە پێی ئامارەکان و بەپێی ئەو ویدیۆ و وێنانەی کە لەلایەن ڕێکخستن و چالاکانی ناوخۆ ، بەدەستمان گەیشتووە، ڕێژەی بەشداری خەڵک لە کوردستان لەئاستێکی زۆر کەمدا بووە و تەنانەت لە هێندێک لە شارەکانی کوردستانی ڕێژەی بەشداری خەڵک لە ئاستێکی چاوەروان نەکراو کەم بووە.ئەمە لەکاتێکدایە بەگشتیی لەهەموو ئێران ڕێژەی بەشداری لەهەڵبژاردنەکان زۆر کەم بووە.خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەری کوردستانی ڕۆژهەڵات دیسان حەماسەیەکی دیکەتان خوڵقاند، وێرای پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە گەلی کورد وگەلانی ئێران و هەموو هۆگرانی ئازادی و دێموکراسی و دادپەروەری جاریکی دیکە نیشانتاندا کە بە ئیرادەیەکی یەکگرتوانە پەیامی رەد کردنەوەی کۆماری ئیسلامی و سیستمەکەیان بە رای گشتی گەیاند.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران١٩/٦/٢٠٢١