ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٠٦/٢٤ بە مەبەستی بەشداری کردن لە مەراسمی مالئاوای کردن لە ھاورێ مستەفا قادری وەکو کۆمیتەی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە گۆرستانئ ئویتا لە ئیسپۆ

16

مەراسمەکە سەعات ١٢ نیوەرۆ بە بەشداری چەندین حیزبی سیاسی کوردستانی و ئێرانی و کەسایەتی سەربەخۆ دەستی پێ کرد پاش ئەسپەردەکردنی تەرمی ھاڕێ مستەفا یەگ دەقە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ھاوڕێ مستەفاڕاگەێندرا پاشان لە لایەن ھاوڕێ رەسولی عەلیدوست وتاڕێک و چەندین بیرەوەری لە ھاوڕێ مستەفا پێشکەش بە بەشداربوانی مەراسمەکە کڕا پاشان لە لایەن شەھلا خانم وکاک محەمەدی قادری کچ وکوری ھاوڕێ مستەفاوە بەخێرھاتنی بەشداربوان کرا و کورتەێک لە ژیاننامەی ھاوڕێ مستەفا باس کرا
ھەر لە مەراسمەکە بەیاننامەی حیزبو لایەنەسیاسیەکان خۆێندرایەوە ( کۆمەلە سازمانی حیزبی کومونیستی ئێران . کۆمەلەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران . .. چەندین لایەنی سیاسی دیکە کە نزێک ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ کەس ئەبون ) ئێمەش وەکۆ کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی فینلاند پەیامی ھاوخەمئ کۆمەلەمان پێشکەش بە بنەمالەی ھاوڕێ مستەفا و ھاوڕێیانی کڕد
پاش مەراسمی بە خاک سپاردنی تەرمی ھاوڕێ مستەفا و خوێندنەوەی پەیامی حیزبو لایەنە سیاسیەکان لە لایەن بنەمالەی ھاوڕێ مستەفاوە داوا لە بەشداربوان کرا بۆ مەراسمی سەرخۆشی و دەربرینی ھاوخەمی لە گەل بنەمالە ھاوڕێ مستەفا سەعات ٣ بۆ ٦ی ئێوارە لە رستورانتێک لە ھێلسینکی کۆ ببنەوە ئێمەش وەکو کۆمیتەی فینلاندی کۆمەلەی زەحمەتکێشانێ کوردستان وێڕای چەندین حیزبو لایەنی سیاسی دیکە و دیان کەسی دیکە کە لە نزیکەوە کاک مستەفاو بنەمالەیان دەناسی بەشداریمان کردەوە