بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانەوە،بەداخەوە ئەمرۆ چوارشەممە کاک عیرفان رەحیم پوور لە رووداوێکی دڵتەزێنەدا گیانی لەدەست داوە.
کاک عیرفان لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا تازە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.بە کرێکاری خەریکی دابینکردنی بژیوی ژیانی رۆژانەی بنەماڵەکەی بوو کە سەعات یازدەی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە ٢٣ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە سێریانی بۆیەن لە خوار فرۆشگای “کورش” تراکتۆرێک لێیدەدا و بەداخەوە دوو سەعات دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات و، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە گۆرستانی سڵێمانبەگی بانە ئەسپەردە دەکرێ.کاک عیرفان کە دانیشتووی گەرەکی کۆنی زانکۆی بانە بوو،لە هەمانکاتدا برای هاورێ ئازیزمان عادڵ رەحیمپوور ئەندامی کۆمەڵە بوو.
ئێمە بە بۆنەی گیانلەدەستدانی کاک عیرفان رەحیم پوور لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک عیرفان و،بەتایبەت سەرەخۆشی لە هاورێ عادڵ رەحیمپوورو هەموو خەڵکی شاری بانە دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
یادی عیرفان رەحیم پوور بەرزوبەرێز بێت.
کۆمیتەی رێکخستنی ناوخۆی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٣ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی
١٤ی جولای ٢٠٢١ی زایینی