هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە: کۆماری ئیسلامی پێی ناکرێ و هەولیشی بۆ بدات کاردانەوەمان دەبێت

8

عەلی شەمخانی بەرپرسی باڵای شورای ئاسایشی نەتەوەیی  لە دیدارێک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە چالاکی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان  داوای  لەحکومەتی عێراق کرد، کاری جدیتر بکات بۆ دەرکردنی گروپ و کۆمەڵە نەیارەکانی ئێران لە کوردستانی عێراق .

هاوڕی عومەری ئێلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوایین وتووێژی خۆی کە لە لەگەڵ دەنگی ئامریکا لە وڵامی عەلی شەمخانی، باس لەوە دەکات کە ئەم هەوڵانەی ئيران تازە نیه و پيشووتریش لە لایەن لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی عێراقەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە سنورەکان بکشێننەوە و چەک بکرێن ئەوەش داواکاری و فشاری ئێرانە لەسەر لایەنە کوردستانیەکان و حکومەتی هەرێم، دەشڵێت ، ئێمە ناکەوینە ژێر ئەو فشارانە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکامان لەو فشارانە ئاگادارکردۆتەوە.”

لەسەرەتای وتووێژەکەدا سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد بەو کرد کە لە زەختەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ لایەنە سیاسیەکانی عيراق ئاگادارین و لەو ڕوەوە وتی” به‌ڵێ له‌مێژه‌ ئێران هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات، گوشاره‌کانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه‌، وه‌ زۆر لایه‌نیش له‌ ده‌وڵه‌تی عێراقدا که‌ لایه‌نگری ئێرانن ئه‌و داوایەیان بووه‌ یان ئه‌و داخوازیه‌یان کردووه‌ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانیش قسه‌یانکردووه‌ چ ئێران چ ئه‌و گروپانه‌، من پێموایه‌ ئه‌وه‌ تازه‌ نییه‌ و ئێران هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕتر ده‌کاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت دوای هاتنه‌ سه‌رکاری (ڕه‌ئیسی) بۆ لێدانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هه‌روه‌ک که‌ چۆن له‌ ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ ناگوزه‌رێت، گومانێک نییه‌ له‌عێراقیش هه‌وڵده‌دات که‌ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کز و لاواز بکات تائێستاش له‌و بابه‌ته‌وه‌ هیچ درێغیه‌کی نه‌کردووه‌ له‌ تیرۆر و کوشتار و کاری دزێوه‌وه‌ بیگره‌ ئێران کردویه‌تی هه‌تا فشاری سیاسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و بۆ سه‌ر عێراق.”

هاوڕێ عومەر ئیلخانی زادە ئەوەشی وت” ئێمه‌ پێشوتر له‌لایه‌ن حیزبه‌سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه‌ پێیان وتین داخوازی ئێرانییه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ گوشار بۆ ئێوه‌ بێنین یان چه‌ک بکرێن یان دور بخرێنه‌وه‌ له‌ سنوره‌کان، دیاره‌ ئه‌وان نه‌چونه‌ته‌ ژێرباری ئه‌و گوشارانه‌ چونکه‌ کورد له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ بکات وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ به‌ته‌شوێ له‌ڕیشه‌ی خۆی بدات، ئێمه‌ هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی کوردستانمان له‌به‌رچاو گرتووه‌، ئێمه‌ که‌ له‌هه‌موو کۆسپ و که‌ند و گرفته‌کانی ئه‌و گه‌له‌دا له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌شداریمان کردووه‌ و پشتیوان بووین له‌ کاتی سه‌ختیدا، له‌کاتی خۆشی و ئه‌وانه‌دا پشتگیریمان لێکردوون، به‌ بۆچوونی من حیزبه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران زۆر ڕیشه‌یان هه‌یه‌ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی کوردیدا و کۆمه‌ڵه‌ و حیزبه‌کانی دیکه‌ش، ئه‌وه‌ کارێکی ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌ته‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان.”

هاوڕێ عومەر لە بەشێکی دیکەی وتەکانی جەختیکردەوە” هه‌رئێستاش هێزمان له‌ سنوره‌کان هه‌یه‌ دیاره‌ هه‌موو هێزه‌که‌مان له‌وێ نییه‌ به‌شێک له‌باره‌گاکانمان له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا له‌وێشه‌وه‌ ئێمه‌ کرده‌وه‌یه‌کی چه‌کداری ناکه‌ین، ئه‌سڵ و بنه‌ڕه‌تی هێزی ئێمه‌ له‌ناوه‌وه‌ی کوردستاندایە.”

سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان وەک لایەنە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان ناکەونە ژێڕ فشاری ئێران لەو ڕووەوە وتی” نه‌خێر ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و داواکاری و فشارانه‌ قبوڵ ناکه‌ین، وه‌ ڕوو ده‌که‌ینه‌ هه‌موو گه‌لی کورد ڕووده‌که‌ینه‌ هه‌موو دنیا، له‌په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆمان که‌ڵک وه‌رده‌گرین، حکومه‌تی ئێرانیش له‌و ئاسته‌دا نابینم که‌ ئێستا بتوانێت ئه‌و کاره‌ بکات به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌و گوشارانه‌ و له‌و کێشانه‌ی که‌ هه‌یانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئه‌وه‌ ئه‌وانن ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیان له‌ سوریا و له‌ عێراق و له‌ لوبنان که‌م ببێته‌وه‌ نه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان زیاد بکرێت بۆیه‌ چ هۆکارێک هەیە، هه‌رێمی کوردستان بچێته‌ ژێرباری ئه‌و گوشارانه‌؟ یا ئێمه‌ چ وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ و چ وه‌ک ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران قبوڵی ئه‌وه‌ بکه‌ین؟ بێگومان دژایه‌تی هه‌رچه‌شنه‌ بڕیارێکی وا ده‌که‌ین و له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاده‌وستین.”

هاوڕی عومەر  لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هەڵوێستتان چی دەبێت ئەگەر فشارەکان چونە بواری کردارییەوە؟ لە وەڵامدا وتی” ئه‌وه‌ شتێکه‌ لە کاتی خۆیدا دەتوانین باسی بکەین، له‌درێژه‌ی پرۆسه‌که‌دا و له‌ ململانێی ته‌رازووی هێزدا ئه‌وه‌ دیاریده‌کرێت. چونکه‌ من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌م پشتیوانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانمان له‌گه‌ڵدایە، پشتیوانی زۆرێک له‌ کاربەدەستانی دڵسۆز و حیزبه‌سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیشمان له‌گه‌ڵه‌،کارێکی ئاسان نییه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ چه‌ک بکه‌ن و قۆناغی دواتری ده‌بێته‌ ئه‌وه‌، واته‌ ئاسان نییه‌.”

هاوڕی عومەر لە وڵامی پرسیارێک کە ئایا تا ئێستا ئەو جۆرە فشارانەتان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا باس کردووە کە ئێران لە ڕێگای عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لە ئێوەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەکات؟ وتی” به‌ڵێ ئێمه‌ نه‌ک ئێستا پێشوتریش ئه‌وانه‌مان له‌گه‌ڵ باسکردوون له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژئاوا چ ئه‌وروپیه‌کان چ ئه‌مه‌ریکا که‌ دواجار قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌ به‌لایه‌نه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان چی لێدێت، داهاتووی ئێران چۆن ده‌بێت به‌ڵێ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ولایەنانە‌ قسه‌مان کردووه‌.”

هاوڕێ عومەر لە درێژەی وتووێژەکەدا و لە وڵامی ئەو پرسیارە کە وەڵامی ئەو وڵاتانە چی بوو بۆ ئێوە؟ وتی” ئه‌وان بێگومان دژی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئێرانن به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌وه‌ ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ هیچ شتێک ناڵێن جارێ گوێیان لێ ده‌بێت و لە ئێستا دا خه‌ریکی وتووێژن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران پێموانییه‌ ئه‌و وتووێژانه‌شیان به‌ ئه‌نجامێک بگات له‌وه‌ی که‌ دەیبینین.”

ڕادیۆ دەنگی ئامریکا لە درێژەی وتووێژەکەدا دەگەڕیتەوە سەر دوایین وتووێژەکانی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەمریکا و لە ئەگەری ئەوەی ئەو  وتووێژانە ئاکامیان هەبێت ڕێککەوتنە ناوەکییەکە جارێکی تر بوژایەوە، هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی چی دەبیت وتی ” ئه‌و وتووێژانه‌ به‌هه‌ر ئاکامێک بگات، ئێران خۆی حکومه‌تێکی پڕ له‌ ئاژاوه‌ و دوبه‌ره‌کی و کێشه‌ی هه‌یه‌، ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک یه‌کجار زۆر له‌یه‌ک جیابونه‌ته‌وه‌، ده‌بینرێت له‌و دوو بۆ سێ ساڵه‌دا کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌دژی ئه‌و ڕژێمه‌ بووه‌، له‌ داهاتووشدا په‌ره‌ی پێده‌درێت، ئێمه‌ هه‌میشه‌ حسابمان له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ و ئاماده‌یی خه‌ڵکی ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان کردووه‌ له‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و خه‌باتیدا بۆیه‌ پێموانییه‌ ئه‌و وتووێژانه‌ کاریگه‌ریه‌کی وه‌های بێت که‌ ئێران بتوانێت له‌و قۆناغه‌ی تێیدایه‌ ئه‌و ماوه‌ی قه‌یراناوی و ماوه‌ی ئاڵۆزیدا تێپه‌ڕ بکات هه‌م ئابوری ئێران داته‌پیو و داڕمیوه‌ هه‌م هێزی نیزامیه‌که‌ی ئه‌و هێزه‌ نییه‌ ته‌نانه‌ت له‌ که‌ره‌سته‌ و تۆپ و تانک و فڕۆکه‌وه‌ هه‌مووی کۆن و به‌کارنه‌هاتووه‌، هەروەها پیشه‌سازی گه‌وره‌ی توشی داڕمان و ڕوخان و له‌کارکه‌وتوویی بووه‌ هه‌م کێشه‌ی ناوخۆیی یه‌کجار زۆره‌ و هه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌دژی هه‌یه‌.”

هاوڕێ عومەر ئەوەشی وت” ئێمە وەک لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران پشتیوانی خەڵکی کوردیمان لەناوخۆی ئێران هەیە، له‌و ساڵانه‌دا به‌چه‌ندین جار نیشانمانداوه‌ داوای مانگرتنی گشتیمان کردووه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ ئێمه‌ داوای مانگرتنی گشتیمان کردووه‌ ته‌نانه‌ت خه‌ڵک توانای نه‌بووه‌ شقارته‌یه‌کیش بکڕێت!”

هاوڕێ عومەر لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پێوەندی حیزبەکان لە گەڵ نەوەی نوێی کوردی ئێران لە کاتێکدا کە حیزبەکان حزووری ئاشکرایان لە ڕۆژهەڵات نییە و ئایا ئەمە گرفتی دروست نەکردووە بۆ حیزبەکان ، وتی” بێگومان ئه‌و گیروگرفتی دروستکردووه‌ به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی کۆن له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌وێ ماوین بیروڕا و ئامانجی خه‌باتمان هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ له‌ناو خه‌ڵکدایه‌ ئێمه‌ به‌شی زۆری ڕێکخستن و کارو چالاکوانانمان له‌ناوه‌وه‌ن، وه‌ گرفتێک نییه‌ له‌م بابه‌ته‌ ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌یتوانیووه‌ ببێت، ڕێکخستن و خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێیش گرێ داوه‌ته‌وه‌.”

هاوڕێ عومەر لە وڵامی پرسیارێک کە ئاماژەیان بە وتەکانی  د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کردوە کە باس لەوە دەکات کە  “قبوڵی ناکەین لە خاکی عێراقەوە هیچ هێرشێک بکرێتە سەر ئێران.”

وتی” ئێمه‌ چالاکی نیزامی- سه‌ربازیمان ڕاگرتووه‌، چه‌ندین جاریشه‌ ئه‌وه‌ ده‌وترێت، ئه‌گه‌ر چالاکیه‌کیشمان هه‌بووبێت له‌ناوه‌وه‌ بووه‌، ئێمه‌ له‌ خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ وه‌ک (کۆمه‌ڵه‌) یه‌کجاریش نه‌چووین له‌سه‌ر سنور بۆنموونه‌ پایه‌گا- باره‌گا و داموده‌زگاکانی ئێران کۆبکه‌ینه‌وه‌ و لێیان بده‌ین خۆمان ڕه‌چاوی ئه‌وه‌مان کردووه‌.”

لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا عومەری ئیلخانی زادە بە دوری زانی ئێران بتوانێت فشارەکانی بکاتە کردار و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی لەناو خاکی عێراق پێ چەک بکرێت لەو ڕووەوە وتی” من پێموانییه‌ ئێران ده‌سه‌ڵاتی له‌ پێشووتر زۆرتر بێت چ (ڕه‌ئسی) بێت چ (ڕه‌ئیسی) نه‌هاتبێت ئه‌وان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌، 10-15 ساڵه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، کاتێک‌ زۆریش له‌ عێراق ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه‌  وچ ئێستاش کە به‌شێک له‌ شیعه‌کانی له‌ ئێران دوورکه‌وتونه‌ته‌وه‌، ده‌بینرێت. خه‌ڵکی عێراقیش له‌و خۆپیشاندانه‌ی که‌ بوو له‌دژی ڕژێمی ئێران دروشمیان ده‌دا، بۆیه‌ من ده‌وڵه‌تی ئێران له‌و جێگه‌ و پێگه‌یه‌دا نابینم که‌ ده‌سه‌ڵاتدارتر بووبێت یان ده‌سه‌ڵاتدارتر بێت له‌ عێراق که‌ بتوانێت ئه‌و ئاره‌زووه‌ی به‌دیبهێنێت، وه‌کو باسمکرد پشتیوانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و به‌شێکی زۆر له‌ هێزه‌ سیاسیه‌کانیشمان هه‌یه‌.”