بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنەوە بەداخەوە کاتژمێر دوو ونیوی شەوی رابردوو شەریفە خانمی شەریفی دایکی ئازیزی هوونەرمەندی ناسراوی کوردستان و تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی کۆمەڵە کاک ناسر رەزازی لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیانکردووە.

ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی دایە شەریفە شەریفی پر بەدڵ سەرەخۆشی لە هوونەرمەندان کاک ناسر وکاک ئەسعەد و،هەروەەها سەرەخۆشی لە کاک مەنسوور و کاک مەسعوودی رەزازی و سەرجەم کچان و کوران وهەموو بنەماڵەی بەرێزی رەزازی و هەموو خەڵکی کوردستان و بە تایبەت شاری سنە دەکەین وخۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

بژی یادی ئازیزی شەریفەخانمی شەریفی.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی
١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١ی زایینی