سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە ریکەوتی ٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤ی ئوتی ٢٠٢١ی زایینی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری بە ئامادە بوونی بەرپرسانی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ناوەند بەڕێوە چوو.سەرەتای کۆبوونەوەکە وێڕای بەخیرهاتنی بەڕێزان، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لە لایەن بەرپرسی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئامانج لە پێک هاتنی ئەو کۆبوونەوەیە دەستی پێکرد و پاشان بەڕێز ” مستەفا هێجری ” لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوکاری تەوەری باسەکانی خستە بەر نەزەری بەشداربووان و دوای تاوو توێی کردنی هەر کام لەو بابەتانە، کۆمەڵێک بریار و راسپاردە دەسنیشانکرا و ناوەند ئەرکدار کرا بە پێی ئەو بریار و ڕاسپاردانە ئەرکەکانی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێ و راپۆرتی کاری خۆی بە کۆبوونەوەی ناوەند بدات.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی٢٤ی ئوتی ٢٠٢١ی زایینی