ڕۆژی شەممە ،ڕێکەوتی ١٨ سێپتەمبەر ،بۆ شەرمەزارکردنی ڕژیمی فاشیست و تیرۆریستی ئێران ،سەبارەت بە بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،گردبوونەوەیەک لە شاری بێرن ی پایتەختی وڵاتی سویس ،بەڕێوە چوو.

لەم گردبوونەوەیە کە لە لایەن ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستان بەڕێوە چوو ،هاوڕێیان بە یەک دەنگی و بە درووشمی جۆراوجۆر ،ئەو کردەوانەی ڕژیمی ئێرانیان ئیدانە کرد.