ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ١٩ی سێپتامبری ۲٠۲۱ی زایینی بەرابەر لەگەڵ ٢٩ی خەرمانانی سالی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و مەحکووم ‌کردنی هێرشەکانی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران بۆ سەر سنوورەکانی کوردستان و بارەگاکانی ڵایەنەکانی کۆمەڵە و حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێران، بە بەشداری کۆری کوردەکانی دانیشتوی نۆرێنبێرگ هەروەها ئەندام و لایەنگران ودۆستانی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ئەندام لە ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و کۆمەلێک لە چالاکانی سیاسی نەیاری کۆماری ئیسڵامی گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرفراوان بەڕێوەچوو.