رۆژی دووشەممە، ڕێکە وتی ٢٧ی سێپتامبێر، لە سەر بانگەوازی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” و بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشەکانی کۆماری تیرۆرستی ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و هێزە کانی ڕۆژهه ڵات، ھەزاران کەس له ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبەکانی ناوەندی ھاوکاریی نیشتەجێ له ووڵاتی بریتانیا، کاتژمێر: 14:00ی پاشنیوەڕۆ له مەیدانی “Trafalgar square” لە شاری لەندەن کۆبونەوە.
خۆپیشاندانەکە بە خۆێندنەوی سرودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب” و ھەروەھا خۆلەکێک بدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەھدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر شەپۆلی ئامادەبووان بە خۆێندنەوی دروشمی جۆراجۆر بۆ پشتیوانی لە رۆژھەڵاتی کوردستان و شەرمەزارکردنی کۆماری پەت و سێدارە بەرەو ماڵ و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەرێز “بۆریس جانسۆن” وەڕێ کەوتن.
لەبەشێکی دیکە ێەو خۆپیشاندانە بەرینە و لە بەردەم نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز “ئەدیسۆن فەرامەرزی” بە زمانی ئێنگلیزی، بەرێز “رزگار قادری” بە زمان کوردی وە ھەروەھا بەرێز “گۆڵاڵە سەلیمی” بە زمانی فارسی پێشکەشکرا.
پەیامی “شورای ھمبستگی” لە لایەن بەرێز”حەسەن ئەنەرکۆ” بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان و شەرمەزارکردنی ھێرشەکانی کۆماری ئێسلامی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژھەڵات لە باشوری کوردستان، لە بەشێکی دیکەی ئەو خۆپیشاندانە خۆێندراوە.
لە کۆتایی خۆپیشاندان، نوێنەرانی خۆپێشاندەران داواکاری ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانیان پێشکەش بە دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کرد.

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران- بریتانیا