رۆژی شەممە رێكەوتی 10ی خەزەڵوەر (1ی نۆڤامبر) كە وەك رۆژ جیهانی كۆبانی ناودێركرا، چەندین خۆپیشاندان لە شوێنە جیاجیاكانی جیهان بەڕێوەچوو كە ئەندامانی كۆمەڵە لەژمارەیەك لەو خۆپیشاندانانە بەشداریی چالاكانەیان بوو.
ئەندامانی كۆمەڵە لەچەندین شاری وڵاتانی نۆروێژ، سوئێد، دانمارك، ئەڵمان‌و چەندین وڵاتی دیكە بەشداریان لە خۆپیشاندانەكان كرد‌و هاوپشتی خۆیان بۆ خەڵكی كۆبانی راگەیاند‌و ئیدانەی تاوانەكانی گروپی تیرۆریستی داعشیان كرد.
چەند دیمەنێكی خۆپیشاندانەكان: