شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداریی لە كۆنفرانسی پەرلەمانی ئەوروپا كرد كە سەبارەت بە بارودۆخی كۆبانی لە بروكسێل كرد.
كۆنفرانسەكە كە لەلایەن گروپی دۆستایەتی كورد لەپەرلەمانی ئەوروپا‌و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی سوسیال دیموكرات‌و سەوز دەستپێشخەری بۆكرابوو، رۆژی سێشەممە 4/11/2014 لە هۆڵی “پاوڵ هێنری سپاد” لە بینای پەرلەمانی ئوروپا لە بروكسێل بەڕێوەچوو.
شاندەكەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان پێكهاتبوون لە هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری گشتی‌و كەیوان سەنایی جێگری كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە.
لەكۆنفرانسەكەدا كە رۆژێكی خایاند چەندین كەسایەتی سیاسی وەك دكتۆر كامەران مەتین، شارەزا لەبواری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و هاوسەرۆكی پەیەدە ساڵح موسلیم‌و چەندین كەسایەتی سیاسی‌و پەرلەمانتار تێیدا بەشداربوون.
لەكۆنفرانسەكەدا قسە لەسەر بارودۆخی كۆبانی‌و هێرشەكانی داعش‌و هەڵوێستی هێزە جیهانیەكان كرا.