رۆژی شەممە 15 -11 -2014 سمیناریک بە ناۆنیشانی ئەمرۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وگۆڕانکاربەکانی داهاتوو، بە بانگێشتی ڕێکخراوی ABF لە بەشێک لە ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان ، لە ئاست کومیێتەی ناۆەندی و رەهبەری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان دا لە شاری یوتوبۆری بەڕێوەچو.
ئەحزابی بشدار بو بریتی بون لە: کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوی كوردستانی حیزبی کومونیستی ئیران (کۆمەڵە)، کۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران،  حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران.

لەم سمینارەدا کە زیاتر لە سەد کەس ئامادە و بشدار بو، ئەم چوار پرسیارە روبەروی هەرپێنچ حیزبەکە بونەوە:
–    دەورو ڕۆڵی حیزبیتان لە ئەمرۆی کوردساندا
–    لە کاتی هاتنە کایەی هەلو مەرجی گۆڕانکاریدا،رۆڵتان چی ئەبی بۆ دابیکردنی مافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا ؟
–    ئاستەنگ چیە لە بەردەم دروستکردنی پلاتفۆرمێکی کوردیی هاۆبەش بۆ نوێنەرایێتی دۆزی کورد لە ئاست ئیراندا
–     ئایا لە رێڕەوی کارو ئامانجی حیزبە کوردیەکاندا، خاڵی جیاوازی زۆرترە یان خاڵی هاۆبەش؟؟؟

لەسمینارەكەدا هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە پێشکەش کردنی هەڵوێست و روانینی کۆمەڵە لە سەر پرسیارەکان و بابەتی سمینارکە پێشوازی گەرم لە قسەوباسی کرا لە لایەن زۆربەی ئامادەبووانی بشداربولە کۆرەکە.

هەروەها لەو سمینارەدا هەریەك لە بەڕێزان جەماڵ بزرگپور، ناهید بەهمەنی ، حەسەن حاتەمی ، مەنسور عەزیزی . هەڵوێست و رۆانگەی حیزب و سیاسەتی خۆیان بۆ پرسیارەکان و ئامادەبوانی خستەڕوو.

کۆمەڵەی زه‌حمه‌تکێشانی كوردستان.کۆمێیتەی سوئید .یوتوبۆری 15/11-2014