بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی ئەوەمان پێگەیشت كە باوكی هاوڕێی گیانبەختكردووی كۆمەڵە، هاوڕێ حەبیب فەتحی لەشاری سنە كۆچی دوایی كردوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی بەدەستمان گەیشتووە سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 8ی سەرماوەز كاك ئەحمەدی فەتحی، باوكی هاوڕێی گیانبەختكردوو حەبیب فەتحی لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە بەهۆی سەكتەی مێشكەوە كۆچی دوایی كرد.
وەك هەموو ئەندامانی سەركردایەتی‌و ئەندامانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی فەتحی‌و هەموو كەسو كاریان دەكەین.
هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.