رۆژی شەممە 29ی سەرماوەز 66 حیزبی سیاسی هەر چوارپارچەی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە‌و وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیش بەشداریی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

لەكۆبوونەوەكەدا بارودۆخی هەرچوارپارچەی كوردستان‌و بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی‌و كاری داهاتووی كۆبوونەوەی حیزبە سیاسییەكانی كوردستان خرایەبەرباس.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا سەرجەم حیزبەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا، شەڕ‌و بەرخۆدانی رۆژئاوا ‌و باشوری كوردستان دژی تیرۆریزم‌و داعش راگەیاند.

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی كوردستان، حیزبە كوردستانیەكان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، لەسێداردان‌و گرتن‌و راوەدوونانی بیرجیاوازان مەحكومكرد‌و پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی بەندكراوانی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ راگەیاند.