بەپێی ئەو هەواڵەی سایتی كۆمەڵە گەیشتووە رۆژی شەممە 29ی سەرماوەز، مستەفا عەبدی، برای هاوڕێی گیانبەختكردو ئەنوەر عەبدی لەشاری مەریوان گیانی بەختكرد.

كاك مستەفا عەبدی، چالاكوانێكی ئەدەبی‌و مەدەنی خەڵكی شاری مەریوان بوو كە لەماوەی ساڵانی رابردوو لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە چەندین جار توشی گرتن‌و ئازار‌و هەڕەشە بووەتەوە‌و رۆژی 29ی سەرماوەز لەماڵەكەی خۆیدا بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

ئێمە وەك كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی عەبدی‌و هەموو كەسوكار‌و هاوڕێیانیان دەكەین‌و هیوادارین چیتر ناخۆشی نەبینن.