رۆژی دووشەممە (2/3/2015) لەشاری زوریخ خۆپیشاندانێك دژی لەسێدارەدانی هەڵسوڕاوانی سیاسی لەئێران‌و هەروەها دژی گروپی تیرۆریستی داعش سازكرا كرا.

لەو خۆپیشاندانەدا كە ژمارەیەك كەس‌و لایەنی سیاسی‌و حیزبەكانی كوردستان بەشداربوون، لایەنگران‌و ئەندامانی كۆمەڵە لەزوریخ بە هەڵكردنی ئاڵا‌و دروشم تاوانەكانی رژیمی ئیسلامی ئێران‌و گروپی تیرۆریستی داعشیان مەحكوم كرد.

هەروەها لەلایەن نوێنەری كۆمەڵە لەو خۆپیشاندانە وتارێك سەبارەت بە تاوانی لەسێدارەدانی هەڵسوڕاوانی سیاسی لە ئێران خوێندرایەوە.