بەداخەوە دوێنێ  پێنجشەممە 21ی رەشەمەی 1392، كەسایەتی ناودار‌و دۆستی وەفاداری كۆمەڵە‌و باوكی شەهید شەهریار‌و هاوڕێیان شەهین، شەباز‌و شانازی شەهلایی، ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

كاك ماجید هەموو ئەو كاتانەی مەجبور بوو لە ژێر گوشاری كۆماری ئیسلامی رووبكاتە ناوچە ئازادكراوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ماڵ‌و ئیمكاناتی خۆی‌و فریشتەخانمی هاوسەری ئاوەڵا بوو بۆ حەسانەوەی هەموو پێشمەرگەكان.

وەك مامۆستایەكی قوتابخانە لە راهێنانی شاگردەكانی دڵسۆز بوو، هەر بەو ئەندازە‌و بە‌و دڵسۆزیەش پەرۆشی پێشمەرگاكان‌و، مامۆستایان بوو. زۆرن ئەو هاوڕێیانەی بیرەوەریی شیرینیان هەیە لەكاك ماجید‌و لە كاتە سەختەكاندا پشت‌و پەنا‌و ورەدەریان بووە.

كاك ماجید خۆشەویستی شاری سەقز‌و مامۆستای دڵسۆزی لاوانی ئەو شارە بوو، هەم وەك موعەلیم‌و هەم وەك ئەخلاقی لەخۆبردوویی‌و وەفاداری بەخەڵك‌و خەباتیان.
لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە، سەرەخۆشی دەكەین لە هاوڕێیان شەهین، شاناز‌و شابازی شەهلایی. دڵمان لەگەڵیانە‌و هاوخەمیانین. یادی كاك ماجید بۆ هەمیشە لە خەباتی گەلی كورددا بەرز رادەگیرێ‌و ریزەكانی كۆمەڵەش وەك مامۆستا، دڵسۆز‌و دۆستی كۆمەڵە یادی دەكەنەوە.

كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
22ی رەشەمەی 1393 – 13ی مارسی 2015